یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٤ | |
---|---|
بەشێکە لە | خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٣-٢٠١٤ |
پۆلی پێشبڕکێ | تۆپی پێی پیاوان |
وەرزش | تۆپی پێ |
وڵات | پورتوگال |
جێ | ئیستادیۆ دا لوز |
لە پێش | یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٣ |
لە دوای | یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٥ |
کاتی ڕوودان | ٢٤ی ئایاری ٢٠١٤ |
یانە بەشداربووەکان | ئەتلەتیکۆ مەدرید، یانەی تۆپی پێی ڕیال مەدرید |
براوە | یانەی تۆپی پێی ڕیال مەدرید |
ناوبژیوان | Björn Kuipers |
تۆمارکردنی گۆڵەکان | Diego Godín، سێرجیۆ ڕامۆس، گارێس بەیل، مارسێلۆ ڤیێرا، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ |
یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٤ کۆتا یاری خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا بوو لە وەرزی ٢٠١٣-٢٠١٤ ، وەرزی ٥٩ی پاڵەوانێتی تۆپی پێی یانە سەرەکییەکانی ئەوروپا بوو کە لەلایەن یوفا ڕێکخرابوو، و وەرزی ٢٢ بوو لەو کاتەوەی ناوی لە جامی یانەکانی پاڵەوانی ئەوروپاوە گۆڕدرا بۆ خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا .[١]
یارییەکە ڕۆژی شەممە ٢٤ی ئایاری ٢٠١٤ لە یاریگای ئیستادیۆ دا لوز لە شاری لیسبۆنە لە پورتوگال لە نێوان یانەی ڕیاڵ مەدریدی و ئەتلەتیکۆ مەدرید بەڕێوەچوو. ئەمە پێنجەمین یاریی کۆتایی بوو کە دوو تیپیی هەمان کۆمەڵە بگەن بەیەک،هەروەها دووەم یاریی کۆتایی بوو کە دوو یانەی ئیسپانی و یەکەم یاریی کۆتاییی دوویانەی هەمان شاربوو کە ڕووبە ڕووی یەکبنەوە. ڕیال مەدرید دوای کاتی زیادکراو یارییەکەی بە ئەنجامی٤-١ بردەوە، گۆڵەکانی لە ڕێگای گاریس بەیڵ و مارسێلۆ و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ تۆمارکران، ئەمەش دوای ئەوەی لە خولەکی ٩٣دا بە سەری سێرجیۆ ڕامۆس گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد و ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە پاش گۆڵەکەی دیێگۆ گۆدینی یاریزانی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە گێمی یەکەمدا . بەم ئەنجامە یانەی ڕیال مەدرید نازناوی ١٠هەمین بەدەستهێنا .[٢][٣]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٤ تێدایە. |