یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٥

یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٥
بەشێکە لەخولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٤-٢٠١٥
پۆلی پێشبڕکێتۆپی پێی پیاوان
وەرزشتۆپی پێ
وڵاتئەڵمانیا
جێBerlin Olympic Stadium
لە پێشیاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٤
لە دواییاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٦
کاتی ڕوودان٦ی حوزەیرانی ٢٠١٥
ڕێکخەریەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا
یانە بەشداربووەکانیانەی تۆپی پێی یوڤێنتوس، یانەی تۆپی پێی بارسێلۆنا
براوەیانەی تۆپی پێی بارسێلۆنا
Statistical leaderئاندرێس ئینیێستا
ناوبژیوانCüneyt Çakır
تۆمارکردنی گۆڵەکانئیڤان ڕاکیتیچ، لویس سوارێز، نەیمار دا سیلڤا، ئەلڤارۆ مۆراتا


یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٥ کۆتا یاری خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بوو لە وەرزی ٢٠١٤–٢٠١٥، وەرزی ٦٠ی پاڵەوانێتی تۆپی پێی یانەکانی ئەورووپا بوو کە لەلایەن UEFA ڕێکخرابوو، و وەرزی ٢٣یە لەو کاتەوەی ناوی لە جامی پاڵەوانی ئەورووپاوە گۆڕدرا بۆ خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا. یارییەکە لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٥ لە یاریگای ئۆڵۆمپی لە بەرلین لە ئەڵمانیا لە نێوان یانەی یانەی تۆپی پێی یوڤێنتوس ئیتاڵی و یانەی تۆپی پێی بارسێلۆنا ئیسپانی ئەنجامدرا.[١][٢]

بۆ دووەمجار – دوای ساڵی ٢٠١٠ – ھەردوو یانەکە گەیشتنە یاریی کۆتاییی، ھەروەھا پێشتر ھەریەکەیان خولی نیشتمانی و جامی وڵاتەکەیان بەدەستھێنابوو، بردنەوەی ئەم نازناوە سیانەی نازناوەکانیان بەدەست دەھێنا. دوای تێپەڕبوونی تەنھا چوار خولەک یانەی بارسێلۆنا لە ڕێگای ئیڤان ڕاکیتیچ، گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد، گێمی یەکەم بە ئەنجامە کۆتایی ھات. لە گێمی دوەمدا یوڤێنتوس لە ڕێگای ئەلڤارۆ مۆراتا گۆڵی یەکسان بوونیان تۆمارکرد، بەڵام لە خولەکی ٦٨دا لویس سوارێز جارێکی دیکە بارسێلۆنەی بە پێشخست، دواتریش نیمار گۆڵیکی دیکەی تۆمارکرد بەم ئەنجامە یانەی بارسێلۆنا بۆ جاری پێنجەم لە مێژوویدا نازناوەکەی بەرزکردەوە. ھەروەھا ئەمە شەشەم دۆڕانی یۆڤانتۆس بوو لە یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا، ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەیی بوو کە پێشتر لەگەڵ یانەی تۆپی پێی بایەرن میونشن و بەنفیکا ھاوبەشی کردبوو.[٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Dimond، Alex. «Juventus vs. Barcelona: Winners and Losers from 2015 Champions League Final». Bleacher Report (بە ئینگلیزی). لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. ^ «Juventus vs. Barcelona - Football Match Summary - June 6, 2015 - ESPN». ESPN.com (بە ئینگلیزی). لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. ^ «Which football teams have won the treble? | Goal.com». www.goal.com (بە ئینگلیزی). ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠. لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]