یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٢٠ | |
---|---|
بەشێکە لە | خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٩-٢٠٢٠ |
پۆلی پێشبڕکێ | تۆپی پێی پیاوان |
وەرزش | تۆپی پێ |
وڵات | پورتوگال |
جێ | ئیستادیۆ دا لوز |
لە پێش | یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٩ |
لە دوای | یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٢١ |
کاتی ڕوودان | ٢٣ی ئابی ٢٠٢٠ |
سەردەم | 2019-2020 one-year-period |
یانە بەشداربووەکان | یانەی تۆپی پێی پاریس سان جێرمان، یانەی تۆپی پێی بایەرن میونشن |
براوە | یانەی تۆپی پێی بایەرن میونشن |
ناوبژیوان | Daniele Orsato |
یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٢٠ کۆتا یاریی بوو لە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای وەرزی ٢٠١٩–٢٠,. لە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٠ لە یاریگای ئیستادیۆ دالوز لە شاری لیسبۆن لە پورتوگال لە نێوان یانەی پاریس سان جێرمان فەرەنسی و یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی ئەنجامدرا. یارییەکە بەھۆی پەتای کۆڤید-١٩ لە ئەورووپا لە پشت دەرگا داخراوەکانەوە بەڕێوەچوو. لە بنەڕەتدا بڕیار بوو لە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٠ لە یاریگای ئۆڵۆمپی ئەتاتورک لە ئەستەنبوڵ لە تورکیا ئەنجام بدرێت[١] بەڵام لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠، دەستەی کارگێڕی یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا گواستنەوەی یاریی کۆتاییی بۆ شاری لیسبۆن ڕاگەیاند، بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا.[٢] ئەم یارییە یەکەم یاریی کۆتاییی پاڵەوانێتییە سەرەکییەکانی ئەورووپا بوو کە لە ڕۆژێکی یەکشەممەدا ئەنجام بدرێت، ھەروەھا یەکەم یاریی بوو لە دوای ساڵی ٢٠٠٩ ەوە کە لە ڕۆژێکی شەممەدا ئەنجام نەدرێت. ھەروەھا یەکەم یاریی کۆتاییی پێشبڕکێکە بوو کە لە دوای مانگی حوزەیران ئەنجامدرا. یانەی بایرن میونشن بە ئەنجامی ١–٠ یارییەکەی بردەوە بەھۆی گۆڵێکی لە خولەکی ٥٩ لەلایەن کینگسلی کۆمان یاریزانی پێشووی پاریس سانجێرمان کە دواتر وەک باشترین یاریزانی یارییەکە ھەڵبژێردرا. بایرن شەشەمین نازناوی جامی ئەورووپا و دووەم سیانەی وەرزەکەی بەدەستھێنا و بووە دووەم یانەی ئەورووپی کە دوو جار سیانەی وەرزەکەی بەدەستھێنابێت.[٣][٤][٥]
لەم خشتەیەی خوارەوەدا یارییەکانی کۆتاییی ھەردوو یانە نیشان دەدات تا ساڵی ١٩٩٢ جامی ئەورووپایە، ساڵی ١٩٩٣ لە سەردەمی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپایە.[٦]
یانە | یارییەکانی پێشووی قۆناغی کۆتاییی (ساڵە تۆخەکان ئاماژەیە بۆ بردنەوەی نازناوەکە) |
---|---|
پاریس سانجێرمان | ھیچ |
بایرن میونشن | ١٠ (١٩٧٤, ١٩٧٥, ١٩٧٦, ١٩٨٢, ١٩٨٧, ١٩٩٩, ٢٠٠١, ٢٠١٠, ٢٠١٢, ٢٠١٣) |
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)