یاسووکەند | |
---|---|
یاسوکند - Yasukand | |
![]() | |
![]() | |
وڵات | ![]() ![]() |
پارێزگا | سنە |
شارستان | بیجاڕ |
ناوچە | کوڕانی |
گوندەوار | کوڕانی |
بوون بەشارەدێ | ١٩٩٤ |
دەسەڵات | |
• شارەدار | ئەندازیار تەھا ئەحمەدوەند |
بەرزایی | ١٦٧٣ مەتر (٥٬٤٨٩ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
• سەرجەم | ٣،٤٩٠ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (گەڕووسی)، ئازەری |
• ئایین | ئیسلام(شیعە و سوننە) |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٨٧ |
یاسووکەند یان حەسەناوای یاسووکەند شارەدێیەکە، کەوتووەتە گوندەواری کوڕانی، ناوچەی کوڕانی، شارستانی بیجاڕ، پارێزگای سنە، ڕۆژھەڵاتی کوردستان، ئێران.[١] ئەم شارەدێیە ناوەندی ناوچەی کوڕانیە. ئەم شارەدێیە ناوەندی کارگێڕی، پەیوەند، ڕامیاری، بازرگانی، ئابووری و ڕۆشنبیری ناوچەی کوڕانیە. شارەدێی یاسووکەند (١٧٩)ھێکتار ڕووبەرەکەیەتی. بەدووری (٦٥کم) لە شارۆچکەی بیجاڕوە دوورە، وە بەدووری (١٨کم) دەکەوێتە سەروو ڕێگای بیجاڕ ـ زەنگانەوە. یاسووکەند دوای بیجاڕ دووەم شارەدێی گەورەیە لە شارستانی بیجاڕ لە ڕووی دانیشتووانەوە. یاسووکەند لە مێژووی خۆیدا ڕووبەڕووی چەندان سەرکەوتن و شکست بووەتەوە، گەواھیدەری مێژووی ئەم شارەدێیە لەداگیرکاری بێگانە و ڕووداوی سروشتی وەک بوومەلەرزە ھەیە. دروستکردنی یاسووکەند دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی دەسەڵاتی زەندییەکان.[٢]
نزیکی ھەزار ساڵ لەمەوبەر گوندێک ھەبووە بەناوی (گوشادەدێ) کە نیشتمانی کوردان بووە، گوندەکە بە بوومەلەرزە وێران بووە، خەڵکەکەی لە جێگەیەکی تردا جێگە خۆش دەکەن و گوند دروست دەکەنەوە و ناوی دەنێن (ئاشاغەکەند) پاشان ئەم شوێنەشیان پێخۆش نابێت و دەگوێزنەوە جێگەیەکی تر و ناوی دەنێن (یاسی کەند) واتای خودایە سێھەمین گوندمام لێ پیرۆزبێت و ئیتر سەرمان لێنەشێوێ، پاشان لەسەردەمی ناسرەدین شای قاجاڕەکاندا، ئەمیر نیزامی گەڕووسی(حەسەن عەلیخانی گەڕووسی) دانیەر و فەرمانڕەوای ناوچەی گەڕووس، ئەم گوندە دەکڕێت و ئاوەدانی دەکاتەوە، بەم ھۆیە پێی دەڵێن (حەسەناوای یاسی کەند). بەرەبەرە یاسی کوردی بە شێوەی یاسووی ئازەری دەردەبڕێت و دەبێتە (حەسەناوای یاسووکەند) کەتاوەکو چەند ساڵ لەمەوپێش خەڵکەکەی کوردی سوننە بوون، دوای فەرمانڕەوایی ئەمیر نیزامی گەڕووسی کەبووە شیعە، خەڵکەکەشی کەم کەم لە بەرەوە بوونە شیعە و خەڵکی ئازەرییەکانیان تێکەڵ بوو، ئێستا خەڵکەکەی بە ھەردوو کوردی و ئازەری قسەدەکەن و زۆرینەشیان شیعە مەزھەبن، بەڵام لە بنەچەدا کوردن.
یاسووکەند ھاوسنوورە لەگەڵ ئەم گوندانە:
ھەبوونی زەوی کشتوکاڵی بەراو و دێمی بەپیت و بوونی ئاوی زۆری سەرزەوی و ژێر زەوی و ئاوھەوای کوێستانی و دابارینی بارانی گونجاو ساڵانە، ئەمانە ھەمووی ھۆکارن بۆ ئەوەی کە بەرووبوومێکی باش بەرھەم بێت لە گەنم و جۆ و نۆک و نیسک و ماش و پەتاتە و تووتن و ھتد لەم شارەدێیەدا.
ھەروەھا کەش و ھەوای گونجاوی ئەم شارەدێیە وەھایە کە دەست بدات بۆ رەز و باخ کە لە باخەکانی سێو و ھەرمێ و قەیسی و گێلاس و ھەڵوژە و قۆخ و ...ھتد. وەچەندەھا دارو درەختی خۆڕسکی بەردار و بێبەر لە ناوچەکەدا ھەیە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
{{cite web}}
: نرخی |نووسەر=
بپشکنە (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)[بەستەری مردوو ]