پاشا یوری (بە ھانگۆل: 유리왕 یان 유리명왕؛ بە ھانجا: 瑠璃王 یان 瑠璃明王)، لە دایکبوونی نادیارە بەڵام لە ساڵی ١٨ی زایینی مردووە، ماوەی فەرمانڕەوایی (١٩ی پێش زایین - ١٨ی زایینی). دووەم فەرمانڕەوای گۆگۆریۆـبوو، گۆگۆریۆ ئەکەوێتە باکووری سێ شانشینەکەی کۆریا. کوڕە بچووکی دامەزرێنەری گۆگۆریۆ جومۆنگ. ڕووداوەکانی ژیانی بە درێژی باسکراوە لە کتێبی سامگووک ساگی.
یوری، کوڕی جومۆنگ، دامەزرێنەری گۆگۆریۆ. یوری گەورە کرا لە لاین دایکی لە ھەمان ئەو شوێنەی کە باوکی لێ گەورە کرا بووە. دایکی یوری، خاتوو یی، وە یوری چوو بۆ گۆگۆریۆ لە ١٩ پێش زایین، بۆ بینینی باوکی.
پاشا جومۆنگ ڕایگەیاند کە یوری ببێتە شازادەی جێنیشنی گۆگۆریۆ، ئۆنجۆ و بیریو، (کوڕەکانی سۆ سیۆ-نۆ) جێگای متمانە نەبوون. سۆ سیۆ-نۆ لەگەڵ کوڕەکانی ئەڕۆنە باشوور و شانشینی بایکجی دائەمەزرێنن ئۆنجۆ ئەبێتە یەکەم فەرمانڕەوای بایکجی. یوری ئەبێتە پاشای داھاتوو دوای مردنی جومۆنگ.
پاشاکانی کۆریا |
گۆگۆریۆ |
---|
|