یۆست گیپێرت (خوێندنەوەی ئالمانی: [joːst gɪpʰɐt]؛ لە دایک بووی ١٢ی ئازار ١٩٥٦ لە شاری وینز-نیدروینیگرن کە ئێستا بە ناوی ھاتینگینە، ئاڵمانیا) زمانناسێکی ئالمانیە، قەفقازناس، نوسەر و مامۆستای زمانناسی تەتبیقی لە ئەنیستیتۆی زمانناسی تەجروبی زانکۆی گۆتەی فرانکفۆرتە.[١]
لە ساڵی ١٩٧٢، گیپێرت لە قوتابخانەی لایبنیزی شاری ئێسێنی ئالمان خویندنی سەرەتایی تەواو کرد. بەینی سالەکانی ١٩٧٢ ھەتاکونێ ١٩٧٧ لە زانکۆی ماربورگ دەرسی زمانناسی تەتبیقی، ھیندناسی، خویندنی ژاپۆنی و چینی تەواو کردو دوکتورای لە ساڵی ١٩٧٧دا لە زانکۆی ئازادی بەرڵین لەسەر دوروست بونی مەسدەری نەحوی لە زمانەکانی ھیندوئوروپایی وەرگرت. لە کاتەکانی ١٩٧٧ ھەتاکونێ ١٩٩٠، لە زانکۆکانی بەرڵین، ڤیێناوەسالزبورگ مامۆستای کاتی وپسپۆر بووە، دوایی ئەو ماوەیە لە زانکۆی بامبێرگ بە تیزی دوکتورای لەسەر ووشە وەرگیراوەکانی ئێرانی لە نێو ئەرمەنیو گورجی مامۆستای کاتی تایبەتی وەرگرت. لە کاتی ١٩٩٤، گیپێرت لە زانکۆی گۆتەی ئالمان زمانناسی تەبیقی دەرسدا. ئەو بەشێک لە ئەندامانی ئاکادیمیای زانیستی گیلاتی (گورجستان) لە کاتی ١٩٩٦ بو وە ھەروەھا دیپارتمانی "زمان" لە ئاکادمی زانیستی و مرۆڤناسی بەرڵین برانددربورگ بو لە کاتی ٢٠٠٧ دا بو. لە کاتی ١٩٩٧ ئەو مامۆستای ئیفتیخاری [زانکۆی ئوربیلیانی سەبا سولخان] لە تبلیس گورجستان بو وە لە ساڵی ٢٠٠٩ دوکتورای ئیفتیخاری لە زانکۆی ئیوانی یاواخیشویلی لە تبلیس وە لە ٢٠١٣ دوکتورای ئیفتیخاری لە زانکۆی شوتا روستاویلی باتومی گورجستانی وەرگرت. کاتێک کە گیپێرت بو بە پروفیسوری زمانناسی تەتبیقی، زوربەی پسپۆریەکانی لەسەر زمانەکانی ھیندوئورووپی وە میژوو ریشەناسی ئەو زمانانە بو. جیگە لەوە ئەو لەسەر رەدەناسی زمانناسی وە بەتایبەت لەسەر زمانەکانی قەفقاز. بە سپاس لە تیشکوشینیەکانی بو پرۆژە کانی لەسەر زمانەکانی قەفقاز، زورێک لە پرۆژە کانی نیواندەولەتەکان لەو ولاتە کراونو ئەو سەرپەرەستو بەریوبەر بوە تێیاندا. پسپۆریەکانی زورتر لەسەر زمانناسی مێژوویی، رەدەناسی زمانناسی، دادەی نوسراوی جیاوازی زور، سەبتو زەبتی چەند شێوازی زمان و لێکولینەوەی نوسراوەکانی ئیلێکترۆنیکی بوە.
گیپێرت بەدیھێنەرو بەرێوبەری پرۆژە ی تیتۆسە (قاموسی مەتنەکانی ھیندوژێرمەنی وە کوتراوەکان).[٢] ئامانج لەوە، لە کاتی ١٩٨٧ کە وەدی ھاتوە، دیجیتال کردنی تەواوی مەتنەکانی کە لە زمانەکانی ھیندوئوروپایی و زمانەکانی جیران زەبت کراون. لە ١٩٩٩، ئەو دەستی بە پرۆژە ی ئارامزی (زمانەکانو کولتوری قەفقاز: سەبتی ئیلیکترۆنیک) کرد.[٣] ئەو پرۆژە یە ئامانجی خرکردنەوەی بەلگەکانی زمانی قەفقاز بو. ئەو پرۆژە یە، ئیشێکی گەورەتری بەدواداھات بە ناوی پرۆژەی بناغەی نەتەوەیی گورجیستان (جیئینسی). لە ٢٠١٠، گیپێرت سەروکی پرۆژەی "مرۆڤناسی دیجیتالی لە ئێیالەتی ھێسێن: تێکخستنەوەی تێکوشینو لێکولینەوەی نوسراوەیێکی زوری بلاو بووە" بو کە بەشێک لە "ھێرشی فیدیرال بەسەر پەروەردەکردنی بالای زانیستی و ئابوری" (پرۆژەی لوڤۆ). ئەو مەرکەزە بەینی زانکۆی گۆتەی فرانکفورت وە زانکۆی فەننی دارمشتات بو وە پشتگیری موزەی فرانکفورتیشی ھەبو.
لە کاتی ١٩٩٠، گیپێرت رووی لە نوسراوەکانی روژھەلاتی ئاسیا و ناوەندی کرد و پروژانیکی بەو ئامانجەی کە ئەوانیش دیجیتالی کە کرد وەکو نوسراوەکانی توخاری مەجموعەی تورفانی بەرڵین. جگە لەوە ئەو پروژ ێکیشی لەسەر ویرایەشی نوسراوەکانی پالیمپسیتی قەفقاز-ئالبانی لەسەر کێوی سینای کرد. لە ٢٠٠٩ ئەو پسپۆری گروپی بەرڵین لێکولینەوەی "کولتورەکانی نوسراوە" لە زانکۆی ھامبورگ بە سەر برد. لە کاتی ھاوینی ٢٠١٣، دوبارە لە زانکۆی ھامبورگ ئیشی پسپۆری بە جێ ھێناوە بە نێو ھەوالی کارپیرت پیترا وە بەشداری خرکردنەوەی "قاموسی کولتورەکانی نوسراو" کردو پەرتوکیکی "خوێندنی تەتبیقی نوسراوەکانی شەرقناسی" بلاو کردەوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە یۆست گیپێرت تێدایە. |
پۆل:ئاڵمانی