یەکێتیی جوگرافیگەرانی نێودەولەتی یان یەکێتیی جوگرافیناسانی جیھان (بە ئینگلیزی: International Geographical Union، بە فەڕەنسی: Union géographique internationale) کۆمەڵەیەک کە گرنگی بە ڕەھەندەکانی جوگرافیا دەدەن لەسەرانسەری جیھان لە ساڵی ١٩٢٢لە برۆکسل لە بەلژیکا دامەزراوە، بەڵام یەکەم کۆنگرەی جوگرافی لە ١٨٧١ ئەنتوێرپ بەسترا لە بەلژیکا، کە دواتر کۆنگرەی تری بەدواداھات تاگەیشتە ئەوئاستەی کەلە ١٩٢٢وەک سەندیکایەکی جیھانی بیناسێنن. یەکێتییەکە لە ٣٤لێژنە پێکدێت کەبۆ چوار پۆلی کارکەر دابەشکراون، لیژنەکان گرنگی بە جێبەجێکارە جوگرافیەکان و جوگرافیای مرۆیی و جوگرافیای دەریایی و بیردۆز و بۆچوونە جوگرافیەکان دەدەن جگە لەتوێژینەوەکانیان لەبارەی سەرچاوە ئاوی و ھۆکارە ژینگەییەکان. یەکێتیی جوگرافی گەرانی نێودەولەتی یەکێکە لەئەندامەکانی ئەنجومەنی نێودەولەتی بۆزانست و زانستە مرۆییەکان
یەکێتییەکە حەوت ئامانجی سەرەکی ھەیە کەبریتین لە:
|
|
|
|
|
|