یەکێتیی سۆڤیەت یەکێک بوو لە وڵاتە بەشداربووەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٠، لەھەمان کاتێش وڵاتی میواندار بوو کە یارییەکان لە ١٩ی تەممووز تا ٣ی ئابی ١٩٨٠ لە مۆسکۆ، یەکێتی سۆڤیەت، ڕووسیای ئێستا بەڕێوەچوو.[١] ٤٨٩ پێشبڕکێکار، (٣٤٠ پیاو و ١٤٩ژن) بەشداریان لە ٢٠٢ یاری کردووە لە ٢٣ وەرزشدا.[٢] وەرزشوانانی یەکێتیی سۆڤیەت بە کۆکردنەوەی ٨٠ مەدالیای زێر (ژمارەی پێوانەی ئەمریکای شکاند) بۆ جاری پێنجەم لە مێژووی خۆیدا و جاری سێیەم لە سەرییەک پلەی یەکەمیان بەدەستھێنا.[٣]
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)