یەکێتیی نەتەوەییی ئێزیدی | |
---|---|
ناوی ئینگلیزی | Yezidi National Union, ULE |
سەرۆک | عەزیز تامۆیان |
جێگری سەرۆک | خدر حاجیان |
دامەزراندن | ١٩٨٩ |
شوێنی سیاسی | مافەکانی ئێزیدییەکانی ئەرمەنستان |
یەکێتیی نەتەوەییی ئێزیدی لە ساڵی ١٩٨٩ لە ئەرمەنستان دامەزراوە. ڕێکخراوێکە کە لەبوارەکانی ڕۆشەنبیری و فێرکاری لە ئەرمینیا ھاوکاری ڕێنمایی بە ئێزیدییەکان دەبەخشێت. سەرۆکی یەکێتییەکە عەزیز تامۆیانە ھەروەھا خدر حاجیان جێگرێتی.
ئامانجی یەکێتیی نەتەوەییی یەزیدی، پەرەپێدان و لێکتێگەیشتنی نێوان ئێزیدییەکان و ئەرمەنییەکان، ھاوکاریەکانی جۆربەجۆر لە ھەریەک لە بوارەکانی فێرکاری و پاڵپشتی و بژێوی ئێزیدییەکان لە سەرانسەری ئەرمینیا، ئاشنایەتیی پتر لەبارەی زێدی ڕەسەنی ئێزیدییەکان و ڕەسەنایەتیی ئێزیدییەکانی ئەرمینیا و ئێزیدییانی ھەموو جیھان، پەرەپێدانی کەلتور و نیشتمانی مێژوویی ئێزیدییەکان، نەھێشتنی نەخوێندەواری لەنێوان ئێزیدییەکان. بەشداریان لە چالاکییە مرۆییەکان، کردنەوە و سەرپەرشتیکردنی کۆنگرە و دانیشتن و کۆبونەوە سەربەخۆ و گشتگیرەکانی پەیوەندیدار بە ئێزیدیەکان، بەرێوەبردنی ئاھەنگ و بۆنە ئایینییەکان و یادکردنەوەی ڕووداوەکان و ھاوکاریکردنی ڕێکخراوە نێودەولەتیەکان.