تاج (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)

تاج (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)
چەشندرامای مێژوویی
دانەرپیتەر مۆرگان
ئەکتەران
بابەتی مۆسیقای ئاوازدانەرھانس زیمەر
ئاوازدانەر(ان)
  • ڕوبێرت گریگسۆن ویلیامز (s. 1–2)
  • لۆرن بالفی (s. 2)
  • مارتین فیپس (s. 3)
وڵاتی بەرھەمھێنەر
شانشینی یەکگرتوو[١]
  • ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا[٢]
زمانئینگلیزی
ژمارەی وەرزەکان٣
ژمارەی ئەڵقەکان٣٠ (پێرستی ئەڵقەکان)
بەرھەمھێنان
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر
  • پیتەر مۆرگان
  • ستێفن داڵدری
  • ئاندی ھاریس
  • فلیپ مارتین (دەرھێنەر)
  • سوزان ماکی
  • ماسیو بیام-شاو
  • ڕۆبێرت فۆکس
  • تانیا سێچھاتیان
  • نینا وۆڵارسکی
  • ئالی گۆس
بەرھەمھێنەر(ان)ئاندریو ئیتۆن
شوێنەکانی تۆمارکردنشانشینی یەکگرتوو
ماوەی پەخش٤٧–٦١ خولەک
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر
  • لێفت بانک
  • سۆنی تەلەڤیزیۆن
دابەشکەرخزمەتگوزاری تەوژمکردنی نێتفلیکس
پەخش
تۆڕنێتفلیکس
فۆرماتی وێنە4K (Ultra-high-definition television|Ultra HD)[٣]
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (2016-11-04) – ئێستا (ئێستا)

تاج (بە ئینگلیزی: The Crown) زنجیرەیەکی دراماتیکی و مێژوویی و ژیاننامەیی تەلەڤیزیۆنییە سەبارەت بە سەردەمی شاژن ئێلیزابێتی دووەم و لە نووسین و ئامادەکردنی پیتەر مۆرگانەوە و لەلایەن Left Bank Pictures دروست کراوە لە پەخشکردنی نێتفلیکس یەکەم ئەڵقەی لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ شانشینی یەکگرتوو بەرھەم ھێنراوە.[٤] مۆرگان لەو فیلم و درامایەیی پێشکەشی کردووە: شاژن (٢٠٠٦ فیلم) و بەتایبەتی شانۆگەرییەکەی بە ناوی The Audience (٢٠١٣).

زنجیرەکە لە شەش وەرز پێکھاتووە کە نزیکەی شەش دەیە دەخایەنێت، کەمێک پێش ھاوسەرگیری شازادە ئەلیزابێت و فیلیپ ماونتباتن لە ساڵی ١٩٤٧ دەستی پێ دەکات و بە ھاوسەرگیریی شازادە چارڵز و کامیلا پارکەر بۆولز لە ساڵی ٢٠٠٥ کۆتایی دێت، کاستی سەرەکیی زنجیرەکە ھەر دوو وەرز جارێک دەگۆڕێت. ڕۆڵی ئەلیزابێت لە وەرزی یەکەم و دووەم لەلایەن کلێر فۆی و لە وەرزی سێیەم و چوارەم لەلایەن ئۆلیڤیا کۆڵمان و ئیمێلدا ستاونتۆن لە وەرزی پێنج و شەشەمدا ڕۆڵی گێڕاوە.

وێنەگرتن لە ستۆدیۆکانی ئێڵستری لە شاری بۆرھێموود لە ویلایەتی ھێرتفۆردشایر کراوە، وێنەگرتنی شوێنەکان لە سەرانسەری بەریتانیا لە ئاستی نێودەوڵەتیدا ئەنجامدرا. نێتفلێکس وەرزی یەکەمی لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ بڵاوکردەوە، ئەڵقەی شەشەم لە دوو بەشدا بڵاوکرایەوە، یەکەمیان لە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ و دووەمیش لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣.

فیلمی تاج بەھۆی نواندن و دەرھێنان و نووسین و سینەماکاری و بەھای بەرھەمھێنانییەوە ستایشی ڕەخنەگرانی زۆری لێکرا؛ بەڵام نادروستییە مێژوویییەکانی ڕەخنەی زۆری لێ گیراوە، بەتایبەتی لە نیوەی دووەمی زنجیرەکەدا. زنجیرەکە چەندین خەڵاتی وەرگرتووە، لەوانە خەڵاتی پرایم تایم ئیمی بۆ زنجیرە درامای نایاب و دوو خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب بۆ باشترین زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی و دراما.

پێشەکی

[دەستکاری]

زنجیرەکە باس لە ژیانی شاژنە ئێلیزابێتی دووەم دەکات، کە ھاوسەرگیریی لەگەڵ شازادە فیلیپ دەکات.[٥] بەردەوام دەبێت بۆ سەرەتای سەدەی ٢١.[٦]

  • وەرزی یەکەمی زنجیرەکە ڕووداوەکانی ساڵی ١٩٥٥ وێنا دەکات، کە وینستۆن چەرچڵ دەستی لەکار کێشایەوە وەک سەرۆک وەزیران و شازادە مارگرێتی خوشکی شاژن بڕیاریدا ھاوسەرگیریی لەگەڵ پیتەر تاونسێند نەکات.[٧]
  • وەرزی دووەمی زنجیرەکە قەیرانی سوێزی ساڵی ١٩٥٦ دەگرێتەوە، کە بووە ھۆی خانەنشینی ئەنتۆنی ئێدنی سەرۆک وەزیران؛ خانەنشینی سەرۆک وەزیران ھاڕۆڵد ماکمیلان، لە ساڵی ١٩٦٣، دوای ئابڕووچوونەکەی پرۆفۆماو و لەدایکبوونی شازادە ئێدوارد، لە ساڵی ١٩٦٤.[٨]
  • وەرزی سێیەمی زنجیرەکە لە ساڵی ١٩٦٤ تا ١٩٧٧ دەگرێتەوە، لەگەڵ ھەڵبژاردنی ھاڕۆڵد ویلسۆن وەک سەرۆک وەزیران و بە سیلڤەر جوبیڵی کۆتایی دێت.[٩] ھەروەھا ماوەی بوون بە سەرۆک وەزیرانی ئێدوارد ھیت دەگرێتەوە.[١٠] ھەروەھا کامیلا شند دەردەکەوێت.[١٠]
  • وەرزی چوارەمی زنجیرەکە ماوەی سەرۆک وەزیرانی مارگرێت تاچەر لەنێوان ١٩٧٩ تا ١٩٩٠ دەگرێتەوە؛ و ھەروەھا تیشک دەخاتە سەر شازادە دایانا.
  • وەرزی پێنجەم ساڵانی ١٩٩١ تا ١٩٩٧ دەگرێتەوە، سەرنج دەخاتە سەر «جەنگی وێڵز» و جیابوونەوەی چارڵز و دیانا لە ئەنجامدا، ھەروەھا سەرھەڵدانی بنەماڵەی ئەلفەید و annus horribilis (ساڵێکی ترسناک)ی شاژن لە ساڵی ١٩٩٢.
  • وەرزی شەشەم و کۆتا وەرز، ماوەی ساڵانی ١٩٩٧ تا ٢٠٠٥ لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانی تۆنی بلێر دەگرێتەوە. چوار ئەڵقەی یەکەم باس لە مردنی دیانا شازادەی وێڵز دەکات و شەش ئەڵقەی کۆتاییش باس لە یۆبیلی زێڕینی ئەلیزابێتی دووەم و مردنی شازادە مارگرێت و شاژنە ئێلیزابێتی شاژنی دایک و پەیوەندی سەرەتایی شازادە ولیام و کەیت میدڵتۆن و ھاوسەرگیریی شازادە چارڵز و کامیلا پارکەر بۆولز دەکات.

کاست و کارەکتەرەکان

[دەستکاری]

ئەڵقەکان

[دەستکاری]
وەرزئەڵقەکانپەخشی ڕەسەن
1١٠٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (2016-11-04)
2١٠٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (2017-12-08)
3١٠١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (2019-11-17)
4١٠١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (2020-11-15)
5TBA٢٠٢٢ (2022)[١٦]

بەرھەمھێنان

[دەستکاری]

لە تشرینی دووەمی ٢٠١٤دا، نێتفلیکس ڕای گەیاند لە ساڵی ٢٠١٣دا قۆناغی ڕۆڵگێڕانی The Audience دەگونجێت بۆ زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی[١٧] پیتەر مۆرگان کە فیلمی شاژن و شانۆگەری ساڵی ٢٠٠٦ی نووسیوە، نووسەری سەرەکیی تاجە[١٨] دەرھێنەرانی وەرزی یەکەم بریتین لە ستیڤن دالدری، فیلیپ مارتین، جوولیان جارۆڵد، و بنیامین کارۆن.[١٩] دە ئەڵقەی وەرزی یەکەم گرانترین بەشی دراماکە بوو لەلایەن نێتفلیکس و لێفت بانک پیکچەرز بەرھەم ھێنراوە و بەلایەنی کەمەوە ١٠٠ ملیۆن پاوەن تێچووی بووە.[٢٠][٢١][٢٢] وەرزێکی دووەم ڕا سپێردرا،[٢٣][٢٤] لەگەڵ ئەو زنجیرەیەی کە بەنیاز بوون شەست ئەڵقە بخایەنێت لەماوەی زیاتر لە شەش وەرزدا.[٢٥] تا مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧، «بەرھەمھێنانی پێشوەختە» دەستی پێ کرد لە وەرزی سێیەم و چوارەمی پێشبینیکراودا[٢٦] و لە مانگی کانوونی دووەمدا، نێتفلیکس جەختی کردەوە کە ئەم زنجیرەیە بۆ وەرزی سێیەم و چوارەم نوێ کراوەتەوە[٢٧]

لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، مۆرگان ڕای گەیاند کە ئەم زنجیرەیە بۆ وەرزی پێنجەم و کۆتاییی نوێکراوەتەوە مۆرگان دەربارەی کۆتاییی ھاتنی زنجیرەکە بە پێنج وەرز کە بڕیار بوو بۆ ماوەی شەش وەرز بەردەوام بێت، لە کاتی دروستکردنی چیرۆک بۆ وەرزی پێنجەم وتی «بۆ من ڕوون بوو کە ئەمە کاتێکی گونجاو و شوێنی وەستانە.» نێتفلیکس و سۆنی پشتگیریی بڕیارەکەی مۆرگانیان کرد.[٢٨] ھەرچۆنێک بێت لە مانگی تەممووزی ٢٠٢٠، نێتفلیکس ڕای گەیاند کە ئەم زنجیرەیە وەرزی شەشەمی دەبێت وەک ئەوەی کە لە بنەڕەتەوە بەنیاز بوون. مۆرگان وتی «کاتێک باس لە چیرۆکەکان دەکرێت بۆ وەرزی پێنجەم کە لە گفتوگۆدا بووین، بەم زووانە دەردەکەوێت کە بۆ ئەوەی دادپەروەری بۆ دەوڵەمەندی و ئاڵۆزی چیرۆکەکە بھێنین، دەبێت بگەڕێینەوە سەر پلانی سەرەکی و شەش وەرز دروست بکەین» ئەو ئەوەشی وت «کە دوو وەرزی ڕابردوو توانایان پێ دەدا کە بەھەمان ماوە وردەکاریی زیاتر لەخۆبگرێت»[٢٩]

کاستینگ

[دەستکاری]

وێنەگرتن

[دەستکاری]

بڵاوکردنەوە

[دەستکاری]

دوو ئەڵقەی یەکەمی زنجیرەکە لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ لە بەریتانیا بڵاوکرایەوە.[٣٠] یەکەم وەرزی لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ لە سەرانسەری جیھاندا بڵاوکرایەوە.[٣١][٣٢] وەرزی دووەم لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ بڵاوکرایەوە.[٣٣] وەرزی سێیەم لە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ بڵاوکرایەوە.[٣٤] وەرزی چوارەم لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ بڵاوکرایەوە.[٣٥] وەرزی پێنجەم لە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ بڵاوکرایەوە.[١٦][٣٦] وەرزی شەشەم و کۆتایی بە دوو بەش بڵاوکرایەوە، یەکەمیان لە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ و دووەمیان لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣.[٣٧]

وەرزی یەکەم لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ بە شێوەی دیڤیدی و بلوڕەی لە بەریتانیا بڵاوکرایەوە[٣٨] و لە سەرانسەری جیھان لە ٧ی تشرینی دووەم.[٣٩] وەرزی دووەم لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ بە شێوەی دیڤیدی و بلوڕەی لە بەریتانیا بڵاوکرایەوە[٤٠] و لە سەرانسەری جیھان لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨.[٤١] وەرزی سێیەم بەشێوەی دیڤیدی و بلوڕەی لە بەریتانیا لە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ بڵاوکرایەوە.[٤٢] و ڕۆژی دواتر لە سەرانسەری جیھاندا.[٤٣] وەرزی چوارەم لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ بە شێوەی دیڤیدی و بلوڕەی لە بەریتانیا بڵاوکرایەوە.[٤٤] و ڕۆژی دواتر لە سەرانسەری جیھاندا.[٤٥] وەرزی پێنجەم لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بە شێوەی دیڤیدی و بلوڕەی لە بەریتانیا بڵاوکرایەوە[٤٦] و ڕۆژی دواتر لە سەرانسەری جیھاندا.[٤٧] وەرزی شەشەم بە شێوەی دیڤیدی و بلوڕەی لە بەریتانیا لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ بڵاوکرایەوە.[٤٨] و ڕۆژی دواتر لە سەرانسەری جیھاندا.[٤٩]

پێشوازیکردن

[دەستکاری]

وەڵامی ڕەخنەگرانە

[دەستکاری]
جۆن لیسگۆ چەندین خەڵاتی بردەوە بە ڕۆڵی وینستۆن چەرچڵ.

تاج وەک درامایەک ستایشی کراوە، لەلایەن ڕۆژنامەی تەلەگرافەوە بە «باشترین ئۆپێرای تەلەڤیزیۆن» وەسف کراوە و ڕیزبەندی ٥/٥ی پێدراوە؛ بەڵام ھەندێک لە پێداچوونەوەکاران، وەک لە ڕۆژنامەی تایمزدا، نیگەرانی خۆیان دەربڕی کە ھەندێک ئەڵقە لەسەر بنەمای ساختەن.[٥٠][٥١] زنجیرەکە نمرەی گشتی ٨١٪ی لەسەر ڕاتن تۆمەیتۆز و ٧٨٪ لە مێتاکریتیک ھەیە.[٥٢][٥٣]

وەرزی یەکەم ٨٨٪ ڕەخنەی ڕەخنەگرانەی ھەیە لەسەر کۆکەرەوەی پێداچوونەوەکانی ڕاتن تۆمەیتۆز، بە پشتبەستن بە ٧٤ پێداچوونەوە بە تێکڕای ڕیزبەندی ٨٫٦/١٠. کۆدەنگی ڕەخنەگرانەکەی دەڵێت «نمایشکردنی بەھێز و سینەماتۆگرافییەکی گەورە، تاج دەکاتە بەرھەمێکی ئاست بەرز کە شایەنی گەورەیی خۆی بێت.»[٥٤]مێتاکریتیک نمرەی ٨١ لە کۆی ١٠٠ دەداتە وەرزی یەکەم، ئەمەش بە پشتبەستن بە ٢٩ ڕەخنەگر.[٥٥] وەرزی دووەم و سێیەم و چوارەمیش بە ھەمان شێوە پێداچوونەوەی ئەرێنییان بەدەست ھێنا. کاردانەوە بۆ وەرزی پێنجەم، لەکاتێکدا ھێشتا ئەرێنی بوو، بەڵام لەچاو وەرزەکانی تر کەمتر بوو؛ لە ١٠٣ پێداچوونەوەدا ڕیزبەندی ٧١٪ی لەسەر ڕاتن تۆمەیتۆز ھەیە، بە تێکڕای ڕیزبەندی ٦٫٧٥/١٠، و کۆدەنگی ڕەخنەگران دەڵێت، «لە وەرزی پێنجەمدا، ئەستەمە چاوپۆشی لەو ھەستە بکرێت کە ئەم زنجیرەیە درەوشانەوەی لەدەست دواوە، بەڵام درامایەکی سەرنجڕاکێش و کاستێکی نایاب وەک گەوھەرەکانی تاج دەمێنێتەوە.»[٥٦] وەرزی پێنجەم نمرەی ٦٥ لە کۆی ١٠٠ لە کەناڵی مێتاکریتیک بەدەستھێناوە، لەسەر بنەمای ٣٧ ڕەخنەگر.[٥٧] وەرزی شەشەم لە ٨٥ پێداچوونەوەدا ڕیزبەندی ٥٤٪ی لەسەر ڕاتن تۆمەیتۆز ھەیە و تێکڕای ڕیزبەندی ٦٫١/١٠؛ کۆدەنگی ڕەخنەگران دەڵێت «نواندنی چڕ و پڕی ئەلیزابێت دیبیکی وەک شازادەی وێڵز سەرنجڕاکێشە. سەرەڕای ئەوەش، وەرزی کۆتاییی زنجیرەی تاج زۆرجار وا نیشان دەدات کە حوکمڕانییەکەی لەو پەڕی لووتکەیەدایە.»[٥٨] لە کەناڵی مێتاکریتیک، وەرزەی شەشەم نمرەی ٦١ لە کۆی ١٠٠ بە پشتبەستن بە ٢٩ ڕەخنەگر ھەیە.[٥٨]

خەڵاتەکان و پاڵەوتنەکان

[دەستکاری]

زنجیرەکە بیست و چوار خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم بەدەست ھێناوە، لەنێویاندا زنجیرە درامای نایاب بۆ وەرزی چوارەم و حەوت خەڵاتی بۆ کاستەکان.[٥٩] ھەروەھا دوو جار خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبی بۆ باشترین زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی و دراما بەدەست ھێناوە، لە ئاھەنگەکانی ٧٤ و ٧٨، لەگەڵ بردنەوە زیاترەکانی نواندن بۆ کلێر فۆی، کۆڵمان، کۆرین، ئۆکۆنۆر، ئەندەرسۆن و دیبیکی.[٦٠]

پێشانگای جلوبەرگ

[دەستکاری]

جلوبەرگەکانی ھەردوو زنجیرەی تاج و گامبیتی شاژن لەلایەن مۆزەخانەی بروکلن نمایشکرا وەک بەشێک لە پێشانگای خەیاڵی شاژن و تاج.[٦١][٦٢] جلوبەرگ و کەلوپەلی زنجیرەی تاج لەلایەن ھەڕاجگەران لە بۆنھامز (خانوویەکی تایبەتە بۆ مەزاتکردنی نێودەوڵەتی) لە شاری مایفەیر لە مانگی یەک تا ٤ی شوباتی ٢٠٢٤ نمایشکرابوون، پێش فرۆشتنی لە ٧ی شوبات.[٦٣]

زنجیرەی پێشوەختەی پێشبینیکراو

[دەستکاری]

لە مانگی نیسانی ٢٠٢٢دا بڵاوکرایەوە کە نێتفلێکس و لێفت بانک وتووێژی سەرەتایییان کردووە سەبارەت بە زنجیرەیەکی پێشوەختە (چیرۆکەکەی باسی پێش چیرۆکی زنجیرەی بەرھەم ھاتوو دەکات)[٦٤] پێدەچێت زنجیرەکە باس لە نزیکەی ٥٠ ساڵ پێشتر بکات، بە مردنی شاژنە ڤیکتۆریا لە ساڵی ١٩٠١ دەستی پێکردووە و لە دەوروبەری ھاوسەرگیریی شازادە ئەلیزابێت لە ساڵی ١٩٤٧ کۆتایی دێت. ھەروەھا بەپێی زانیارییەکان زنجیرەکە سەردەمی ئەو چوار پاشایە دەگرێتەوە کە لەو ماوەیەدا حوکمڕانییان کردووە: ئێدواردی حەوتەم، جۆرجی پێنجەم، ئێدواردی ھەشتەم و جۆرجی شەشەم.[٦٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Netflix plans original UK drama about the Queen». BBC News. ٢٣ی ئایاری ٢٠١٤.
  2. ^ Brown، Mick (٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦). «The Crown: Claire Foy and Matt Smith on the making of the £100m Netflix series». The Daily Telegraph. لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  3. ^ «The Crown». Real or Fake 4K. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی نیسانی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی ئازاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
  4. ^ «www.Netflix.com». ١١ی نیسانی ٢٠١٩. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩. لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  5. ^ ئ ا ب پ ت ج چ Singh، Anita (١٩ی ئابی ٢٠١٥). «£100m Netflix Series Recreates Royal Wedding». The Daily Telegraph. لە ٢٢ی ئازاری ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  6. ^ Taylor، Derrick Bryson (٩ی تەممووزی ٢٠٢٠). «Netflix Renews 'The Crown' for a Sixth Season After All». The New York Times. ISSN ٠٣٦٢-٤٣٣١. لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  7. ^ Smith، Russ (١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦). «The Crown: What year did Series 1 finish? What will be in season 2?». Daily Express. لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  8. ^ Tartaglione، Nancy (٩ی شوباتی ٢٠١٧). «'The Crown' Adds Michael C Hall & Jodi Balfour As Jack & Jackie Kennedy». Deadline Hollywood. لە ٢٥ی ئایاری ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی شوباتی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  9. ^ Fienberg، Daniel (٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩). «'The Crown' Season 3: TV Review». The Hollywood Reporter. لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  10. ^ ئ ا «Meet the cast of The Crown season 3». RadioTimes. ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩. لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  11. ^ «Trailers for Netflix series 'The Crown,' and 'The Get Down'». Geeks of Doom. ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦. لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  12. ^ Lloyd، Kenji (٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦). «The Crown trailer: First look at Peter Morgan's Netflix drama». Final Reel. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی شوباتی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  13. ^ Thorpe، Vanessa (٢١ی ئابی ٢٠١٥). «Why Britain's psyche is gripped by a different kind of royal fever». The Guardian. لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  14. ^ Lee، Sarah (١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦). «Filming The Crown: on the set of the lavish Netflix series – in pictures». The Guardian. لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی شوباتی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  15. ^ Sandwell، Ian (٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧). «Downton Abbey's Matthew Goode is joining the cast of Netflix's The Crown». Digital Spy. لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  16. ^ ئ ا Kanter، Jake (٢٢ی تەممووزی ٢٠٢٠). «'The Crown' Series 5 Will Not Premiere Until 2022 As Netflix Show Takes Filming Break». Deadline Hollywood. لە ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  17. ^ «Netflix to adapt Queen Elizabeth II play The Audience». www.bbc.co.uk. BBC. ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤. لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  18. ^ «Netflix plans original UK drama about the Queen». BBC News. ٢٣ی ئایاری ٢٠١٤. لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی شوباتی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  19. ^ «The Crown is a 'game changer for British drama'». The Daily Telegraph. ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦. لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  20. ^ «Made in the UK:The Crown». British Film Commission. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  21. ^ «The Crown: the Royal family are 'nervous' about Netflix's new £100 million series». The Daily Telegraph. ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٦. لە ١ی ئابی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی ئابی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  22. ^ Couto، Anthony (١٩ی حوزەیرانی ٢٠١٥). «Matt Smith starring in Netflix series, The Crown». IGN. لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  23. ^ Martinson, Jane (٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦). «Netflix's glittering Crown could leave BBC looking a little dull». The Guardian. لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  24. ^ «The Crown is a 'game changer for British drama'». The Daily Telegraph. ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦. لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  25. ^ «Fascism Was Finished, Socialism Had Begun»، In The Name of The People، I.B.Tauris، ٢٠١٤، لە ٧ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە
  26. ^ «The Name "United States of America"<xref ref-type="fn" rid="fn1"><sup>1</sup></xref>». The American Historical Review. 1925-10. doi:١٠.١٠٨٦/ahr/٣١.١.٧٩. ISSN ١٩٣٧-٥٢٣٩. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  27. ^ Bentley، Jean (٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨). «'The Crown' Season 3: All the Details (So Far)». The Hollywood Reporter. لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  28. ^ «The Name "United States of America"<xref ref-type="fn" rid="fn1"><sup>1</sup></xref>». The American Historical Review. 1925-10. doi:١٠.١٠٨٦/ahr/٣١.١.٧٩. ISSN ١٩٣٧-٥٢٣٩. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  29. ^ Kanter، Jake (٩ی تەممووزی ٢٠٢٠). «'The Crown' Will Run For Six Seasons After Peter Morgan Changes Mind On Fifth Series Finale». Deadline Hollywood. لە ١١ی تەممووزی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  30. ^ «The Crown [Season 1, Episodes 1 & 2] (15)». British Board of Film Classification. ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦. لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  31. ^ Kickham، Dylan (١١ی نیسانی ٢٠١٦). «Matt Smith's Netflix drama The Crown gets premiere date». Entertainment Weekly. لە ١٤ی نیسانی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی نیسانی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  32. ^ «Claire Foy and Matt Smith face the challenges of royal life in new extended trailer for Netflix drama The Crown». Radio Times. ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٦. لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  33. ^ Otterson، Joe (١٠ی ئابی ٢٠١٧). «'The Crown' Season 2 Sets Premiere Date, Releases First Trailer». Variety. لە ١٠ی ئابی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  34. ^ Iannucci، Rebecca (١٢ی ئابی ٢٠١٩). «'The Crown Season 3 (Finally!) Gets November Premiere Date at Netflix». TVLine. لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  35. ^ Kanter، Jake (٢٠ی ئابی ٢٠٢٠). «'The Crown': Netflix Sets Premiere Date, Drops First Trailer For Season 4». Deadline Hollywood. لە ٢٠ی ئابی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  36. ^ Bamigboye، Baz (٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢). «'The Crown' Gets November Premiere Date After Sensitive Behind-The-Scenes Discussions Following Death Of Queen». Deadline (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  37. ^ Petski، Denise (٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣). «'The Crown' Final Season To Launch In 2 Parts; Premiere Dates Set; Watch Trailer». Deadline. لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  38. ^ «The Crown: Season 1 [DVD] [2017]». amazon.co.uk. ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧. لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  39. ^ «The Crown (TV Series)». dvdsreleasedates.com. ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧. لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  40. ^ «The Crown – Season 2 [DVD] [2018]». amazon.co.uk. ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨. لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  41. ^ «The Crown (TV Series)». dvdsreleasedates.com. ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨. لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  42. ^ «The Crown: Season 3 [DVD] [2020]». amazon.co.uk. ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠. لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  43. ^ «The Crown – Season 03». amazon.com. ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠. لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  44. ^ «The Crown – Season 4 (Amazon Excl.) [DVD] [2021]». amazon.co.uk. ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١. لە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  45. ^ «The Crown: Season 4 [DVD]». amazon.com. ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١. لە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  46. ^ «The Crown – Season 05 [DVD]». amazon.co.uk. لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  47. ^ «The Crown: Season 05 [DVD]». amazon.com. لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  48. ^ «The Crown – Season 6 [DVD]». amazon.co.uk. لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  49. ^ «The Crown: Season 06 [DVD]». amazon.com. لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  50. ^ Singh، Anita (٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩). «The Crown, season 3 Netflix review». The Telegraph. لە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  51. ^ Vickers، Hugo (١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩). «How accurate is The Crown? We sort fact from fiction in the royal drama». The Times. لە ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  52. ^ «The Crown». Rotten Tomatoes.
  53. ^ «The Crown». Metacritc.
  54. ^ «The Crown: Season 1 (2016)». Rotten Tomatoes. لە ١٠ی نیسانی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  55. ^ «The Crown: Season 1». Metacritic. لە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  56. ^ «The Crown: Season 5». Rotten Tomatoes. لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  57. ^ «The Crown: Season 5». Metacritic. لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  58. ^ ئ ا «The Crown: Season 6» (بە ئینگلیزی). Rotten Tomatoes. لە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  59. ^ «The Crown». Television Academy. لە ٧ی ئابی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  60. ^ «Crown, The». www.goldenglobes.com. لە ٢ی نیسانی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  61. ^ Soriano، Jianne (٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠). «Costumes From Netflix's 'The Queen's Gambit' And 'The Crown' Featured At The Brooklyn Museum». Tatler Hong Kong. لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  62. ^ «The Queen and The Crown: A Virtual Exhibition of Costumes from 'The Queen's Gambit' and 'The Crown'». Brooklyn Museum. لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  63. ^ «The Crown at Bonhams | Exhibition, Auction Highlights, News & More».
  64. ^ Goldbart، Max (٨ی نیسانی ٢٠٢٢). «'The Crown' Prequel: Netflix And Left Bank In Early-Stage Conversations». Deadline Hollywood. لە ١١ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  65. ^ Maitland، Hayley (٩ی نیسانی ٢٠٢٢). «A Sumptuous Prequel to The Crown May Be On the Horizon». Vogue. لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]