جومانجی: ئاستی دواتر | |
![]() | |
دەرھێنەر | جەیک کاسدان |
---|---|
بەرھەمھێنەر | دوەین جانسن دانی گارسیا ھیرام گارسیا مات تۆڵماچ جەیک کاسدان |
نووسین | جەیک کاسدان سکۆت ڕۆزنبێرگ جێف پینکنەر |
سەرچاوەی چیڕۆک | جومانجی لەلایەن کریس ڤانەوە |
کاست | دوەین جۆنسن جاک بلاک کێڤن ھارت کارین گیلان |
مۆسیقا | ھێنری جاکمان |
وێنەگری سینەمایی | گیولا پادۆس |
دەستکاری | مارک ھێلفریچ ستیڤ ئێدواردز تارا تیمپۆنێ |
ستۆدیۆ(کان) | کۆلومبیا پیکچەرز مات تۆلماچ پرۆدەکشنز سێڤن بەکس پرۆدەکشنز دەزگای بەدواداچوون[١] |
کۆمپانیای بڵاوکەرەوە | گرووپی سینەمایی سۆنی پیکچەرز |
ڕێکەوتی دەرچوون | ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (ئەمریکا) |
ماوەی فیلم | ١٢٣ خولەک[٢] |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
بەشێکە لە زنجیرەی | جومانجی |
تێچوون | ١٢٥–١٣٢ ملیۆن دۆلار |
داھات | ٨٠١٫٧ ملیۆن دۆلار[٣] |
بەشی پێشوو | جومانجی: بەخێربێیت بۆ دارستان |
جومانجی: ئاستی دواتر (بە ئینگلیزی: Jumanji: The Next Level) فیلمێکی سەرکێشیی خەیاڵیی ئەمریکیی ساڵی ٢٠١٩یە، لە دەرھێنانی جەیک کاسدان، کە لەگەڵ جێف پینکنەر و سکۆت ڕۆزنبێرگ سیناریۆکەیان نووسیووە. ئەم فیلمە قۆناغی چوارەمی زنجیرەفیلمی جومانجییە و درێژەی فیلمی جومانجی: بەخێربێیت بۆ دارستانە. دوەین جانسن، جاک بلاک، کێڤن ھارت، کارین گیلان، نیک جۆناس، ئەلێکس وۆڵف، مۆرگان تەرنەر، سێرداریوس بلەین و مادیسۆن ئیسمان ڕۆڵەکانیان لە فیلمی پێشوودا دووبارە دەکەنەوە لەکاتێکدا ئاکوافینا و دانی گلۆڤەر و دانی دێڤیتۆ ئەکتەری نوێن و پەیوەندی بە کاستەکەوە دەکەن. چیرۆکی فیلمەکە دوای دوو ساڵ لە فیلمی بەخێرھاتن بۆ دارستان ڕوودەدات، کە ھەمان گرووپی ھەرزەکار لەگەڵ ھاوڕێیەکی دێرین و دوو کەسی دیکەدا، بە ھەڵە جارێکی دیکە تووشی جومانجی دەبنەوە. لەوێ ھەموویان خۆیان لەگەڵ کەسایەتیی ئەڤەتاری کۆن و نوێدا ڕووبەڕووی کێشە و دژایەتی دەبنەوە، لەکاتێکدا دەبێت ھەڵبێن بۆ ئەوەی خاکەکە لە خراپەکارێکی نوێ ڕزگار بکەن.
وێنەگرییی سەرەکی لە نێوان ٢١ی ١ تا ١١ی ئایاری ٢٠١٩ لە شوێنەکانی وەک ئەتلەنتا، نیو مەکسیکۆ، ئەلبێرتای ئەمریکا و ھاوایی ئەنجامدراوە. فیلمی جومانجی: ئاستی دواتر لە ئەمریکا لە ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ لەلایەن گرووپی سینەمایی سۆنی پیکچەرز بڵاوکرایەوە. فیلمەکە بەگشتی لەلایەن ڕەخنەگرانەوە پێداچوونەوەی ئەرێنی وەرگرت و لە سەرانسەری جیھاندا ٨٠١٫٧ ملیۆن دۆلاری بەدەستھێنا لە بەرامبەر بوودجەی ١٢٥–١٣٢ ملیۆن دۆلار، ئەمەش بووە دەیەمین فیلمی زۆرترین داھاتی ساڵی ٢٠١٩. بەدواداچوونێکی تری لەژێر پەرەپێداندایە.
دوای سەرکێشییەکانیان لە جومانجی: بەخێربێیت بۆ دارستان، سپێنسەر گیلپین (ئەنتۆنی «فریج» جۆنسن)، مارتا کاپلی و بێتانی واکەر پلانیان ھەیە لە پشووی جەژنی کریسمسدا یەکتر ببینن بۆ ئەوەی وەرزی یەکەمی کۆلێژیان پێکەوە بەسەر بەرن دوای جیابوونەوەیان. سپێنسەر ھەست بە بێزاری دەکات کە ژیانی وەک ھاوڕێکانی سەرنجڕاکێش نییە، دەچێتە ناو جومانجی و دەیەوێت جارێکی دیکە وەک کەسایەتیی (ئەڤەتار)ی خۆی لێبێتەوە: دکتۆر سمولدەر بریوستن کە کەسایەتییەکی بەھێز و ئازایە.
کاتێک سپێنسەر دەگەڕێتەوە ماڵەوە، ھاوڕێکانی تووشی شۆک دەبن کاتێک دەزانن چووەتە ناو یارییەکەوە (جومانجی). بەدوایدا دەڕۆن چونکە دەزانن ناتوانێت بە تەنیا لەوێ ڕزگاری ببێت؛ بەڵام ئێدی باپیرەی سپێنسەر و میلۆی ھاوڕێی ئێدی کە لە قاتی سەرەوەن، ئەوانیش بۆ نێو یارییەکە ڕادەکێشرێن. لەگەڵ جێھێشتنی بێتانی، ڕوو لە ئەلێکس ڤاریک دەکات بۆ یارمەتی. یاریزانێکی جومانجییە کە بیست ساڵ لە یارییەکەدا گیر بووە پێش ئەوەی ڕزگار بکرێت. لەوێدا چاویان بە ئەلێکس ڤاریک دەکەوێت کە یاریزانێکی جومانجییە کە بیست ساڵ لە یارییەکەدا گیر بووە پێش ئەوەی ڕزگار بکرێت.
مارتا جارێکی تر دەبێتە ئەڤەتاری ڕووبی ڕاوندھاوس، بەڵام فریج دەبێتە ئەڤەتارە کۆنەکەی؛ پرۆفیسۆر شێڵدۆن ئۆبێرۆن، لەکاتێکدا ئێدی و میلۆ دەبنە دکتۆر سمولدەر بریوستن و فرانکلین «موس» فینبار. بە چاوەڕوانی ھەمان یاریکردن، گرووپەکە سەریان سووڕدەمێنێت بە چیرۆکێکی نوێ: چونکە ئەمجارە جومانجی بەدەست وشکەساڵییەکەوە دەناڵێنێت. بۆ تەواوکردنی یارییەکە دەبێت ملوانکەیەکی ئەفسوناوی وەربگرنەوە کە پێی دەوترێت دڵی فالکۆن کە لەلایەن سەرۆکی جەنگ «یۆرگنی دڕندە» دزراوە. ئەوان سپێنسەر دەناسن کە ئەمجارە ئەڤەتارێکی نوێی ھەیە: دزێکی لێھاتوو بە ناوی مینگ فلیتفۆت.
گرووپەکە کێشەیان ھەیە لە خۆگونجاندن لەگەڵ ئەڤەتارەکانیان، بۆنموونە میلۆ ناتوانێت زانیاری خێرا بگوازێتەوە. ئەوان لەگەڵ ئەلێکس یەکدەگرنەوە وەک ئەڤەتاری جێفرسن «سیپلان» ماکدۆنۆ، ھەروەھا لەگەڵ بێتانی کە بووەتە ئەسپێکی ڕەش بە ناوی سایکلۆن. ئێدی دەزانێت کە میلۆ نەخۆشییەکی کوشندەی ھەیە و دەیەوێت پێش مردنی ئاشتی بکاتەوە، ئەمەش دەبێتە ھۆی ئاشتبوونەوەیان.
گرووپەکە ڕووبارێک دەدۆزنەوە کە ئاوی ئەفسوناوی تێدایە کە ڕێگەیان پێدەدات ئەڤەتارەکانیان بگۆڕن. ئەمەش ڕێگە بە ھەریەکەیان دەدات بگەڕێنەوە بۆ ئەڤەتاری سەرەتایی خۆیان کاتێک ئێدی و میلۆ مینگ و سایکلۆنیان پێدەدرێت. لەکاتێک کە ئێدی و میلۆ لەلایەن سەربازەکانی یۆرگنی دڕندەوە دەگیرێن، ئەوانی تر جیا دەبنەوە بۆ ئەوەی کەسانی تر ڕزگاربکەن و دڵی فالکۆن بەدەست بێنن.
شەڕ لەگەڵ یۆرگن و پیاوەکانی دەکەن و گەوھەرەکەش وەردەگرنەوە. سایکڵۆن کە ئاشکرا دەبێت کە کەسایەتی «پێگاسۆس»ە، دەفڕێتە ئاسمان لەگەڵ ئێدی و ملوانەکە گەوھەرییەکە نیشانی بۆ ئاسمان بەرز دەکاتەوە، لەوساتەدا ناوی جومانجی دەنووسرێت و ڕاستەوخۆ یارییەکو بەکۆتا دێت.
میلۆ بڕیار دەدات کەلە یارییەکەدا بمێنێتەوە و لەوێ ژیانی بەسەربەرێت. ئەوانی تر دەگەڕێنەوە بۆ جیھانی ڕاستەقینە و سپێنسەر لەگەڵ ھاوڕێکانی ئاشت دەبێتەوە.
لەم نێوەندەدا دایکی چاککەرەوەیەک دەھێنێتەوە ماڵەوە کە کۆنسۆلی یارییە ڤیدیۆیییە شکاوەکەی دەبینێت و بە ھەڵە یارییەکە دەستپێدەکات. لە ھەمان کاتدا کۆمەڵەیەک لە ئاژەڵی نەعامەی نێو جومانجی لە دەرەوەی چێشتخانەیەک بەخێرایی دەڕۆن، ھەربۆیە سپێنسەر و ئەوانی دیکە تووشی سەرسووڕمان دەبن کە دەبینن ئاژەڵەکانی نێو جومانجی لەنێو جیھانە ڕاستەقینەکەی خۆیانن.
دوای بڵاوبوونەوەی فیلمی جومانجی: بەخێربێیت بۆ دارستان، سۆنی دەستی بە پەرەپێدانی فیلمێکی تری بەدواداچوون کرد. کاسدان گەڕایەوە بۆ دەرھێنانی بەدواداچوونەکەی، ڕۆزنبێرگ و پینکنەر جارێکی دیکە سیناریۆکەیان نووسی و جۆنسۆن، ھارت، بلاک و جیلان ڕۆڵەکانیان دووبارە کردەوە.[٤] لە کاتی پەرەپێدانی فیلمەکەدا، بلاک فیلمە نوێیەکەی پشتڕاستکردەوە کە چوارەم فیلمی جومانجییە چونکە فیلمی زاتورا: سەرکێشییەکی بۆشایی (٢٠٠٥)، وەک فیلمی دووەم داندراوە و ھاوبەشکردنی بەردەوامی لەگەڵ فیلمەکانی تری زنجیرەکە، لەگەڵ فیلمی جومانجی: بەخێربێیت بۆ دارستان وەک سێیەم فیلم. بەپێی وتەی کاسدان فیلمەکە ناوی کارکردنی J-19ی بەکارھێناوە.[٥] دواتریش ناوی فیلمەکە بە ناوی جومانجی: ئاستی دواتر ئاشکرا بوو.[٦]
ئاکوافینا و دانی دێڤیتۆ و دانی گلۆڤەر لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٩ پەیوەندییان بە فیلمەکەوە کرد.[٧] ئەلێکس وۆڵف، سێرداریوس بلەین، مادیسۆن ئیسمان، مۆرگان تەرنەر و نیک جۆناس لە مانگی شوباتدا بەکرێگیران بۆ ئەوەی ڕۆڵەکانیان دووبارە بکەنەوە.[٨][٩] لە مانگی ئازاردا دانیا ڕامیرێز پەیوەندی بە کاستی فیلمەکەوە کرد.[١٠] ھەر لەو مانگەدا ڕیس داربی پشتڕاستکرایەوە کە ڕۆڵی خۆی لە فیلمەکەدا دووبارە دەکاتەوە.[١١][١٢] ھەروەھا کۆڵین ھانکس لە مانگی ئایاردا پەیوەندی بە کاستەکەوە کرد بۆ ئەوەی ڕۆڵەکەی دووبارە بکاتەوە.[١٣]
وێنەگرتنی فیلمەکە لە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ دەستیپێکرد و لە ستۆدیۆکانی بلاک ھۆڵ لە نزیک ئەتلەنتا، نیو مەکسیکۆ، کالگاری، کاستڵ ماونتێن ڕیزۆرت، ئەلگۆدۆنز دێنس لە کالیفۆرنیا و ھاوایی ئەنجامدرا پێش ئەوەی لە ١١ی ئایاردا کۆتایی پێ بێت.[١٤][١٥][١٦] جۆنسۆن ٢٣٫٥ ملیۆن دۆلاری بۆ ڕۆڵەکەی بەدەستھێناوە.[١٧]
فیلمەکە لە ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ لە ئەمریکا نمایشکرا.
فیلمەکە لە ٣ی ئازاری ٢٠٢٠ لەلایەن کۆمپانیای سۆنی پیکچەرز ھۆم ئینتەرتەینمەنتەوە بە شێوەی دیجیتاڵی بڵاوکرایەوە، و لە ١٧ی ئازار بە شێوەی فۆڕکەی ئاڵترا ئێچ دی بلو-ڕەی، و دی ڤی دی بڵاوکرایەوە.[١٨][١٩][٢٠] ھەروەھا لە نیسانی ٢٠٢١ کۆمپانیای سۆنی گرێبەستێکی واژووکرد کە دیزنی دەستی بە ناوەڕۆکی پاشکۆکانی تری جومانجی بگات، لەنێویاندا زنجیرەی جومانجی بۆ ئەوەی لە دیزنی پڵەس و ھولو پەخش بکات و لە تۆڕە تەلەڤیزیۆنییە ھێڵییەکانی دیزنی دەربکەوێت. دەستڕاگەیشتن بە ناونیشانەکانی سۆنی لەلایەن دیزنییەوە دوای بەردەستبوونیان لە نێتفلیکسدا دێت.[٢١][٢٢]
جومانجی: ئاستی داھاتوو لە ئەمریکا و کەنەدا ٣٢٠٫٣ ملیۆن دۆلاری بەدەستھێناوە، لە وڵاتانی دیکەشدا ٤٧٩٫٧ ملیۆن دۆلاری بەدەستھێناوە، کە کۆی گشتی داھاتی جیھانی ٨٠٠٫١ ملیۆن دۆلار بووە، لەکاتێکدا بوودجەی بەرھەمھێنانی نزیکەی ١٢٥–١٣٢ ملیۆن دۆلار بووە. دەیەمین فیلمی داھاتی ساڵی ٢٠١٩ بوو.[٢٣] دیدڵایەن ھۆلیوود حیساباتی کردووە کە قازانجی تەواوی فیلمەکە ٢٣٦ ملیۆن دۆلار بووە.[٢٤] لە ئەمریکا و کەنەدا، فیلمەکە شانبەشانی کریسمسی ڕەش و ڕیچارد جیول بڵاوکرایەوە، و پێشبینی دەکرا لە کۆتایی ھەفتەی یەکەمی فیلمەکەدا لە ٤٢٢٧ سینەمادا داھاتی ٤٥–٥٥ ملیۆن دۆلار بەدەستبھێنێت.[٢٥] فیلمەکە لە یەکەم ڕۆژیدا ١٩٫٧ ملیۆن دۆلاری بەدەستھێنا، لەنێویاندا ٤٫٧ ملیۆن دۆلار لە پێشبینییەکانی شەوی پێنجشەممە. دواتر بۆ یەکەمجار بوو بە ٥٩٫٣ ملیۆن دۆلار و پێشەنگی بۆکس ئۆفیسەکانی بەدەستھێنا.[٢٦] لە کۆتایی ھەفتەی دووەمدا ٢٦٫٥ ملیۆن دۆلاری بەدەستھێنا و لە دوای فیلمی ستار وارس: ڕایس ئۆف سکایوۆڵکەر پلەی دووەمی بەدەستھێنا.[٢٧] لە کۆتایی ھەفتەی دواتردا فیلمەکە ٣٥٫٣ ملیۆن دۆلاری بەدەستھێنا (کۆی گشتی ٥٩٫٢ ملیۆن دۆلار لە ماوەی پێنج ڕۆژی جەژنی کریسمسدا)، پاشان ٢٦٫٥ ملیۆن دۆلار لە ڕۆژی دواتردا، لە دوای فیلمی ستار وارس: ڕایس ئۆف سکایوۆڵکەر ھەردوو جارەکە لە پلەی دووەمدا مایەوە.[٢٨][٢٩][٣٠] دوای ئەوەی پەتای کۆڤید-١٩ لە مانگی ئازاردا زۆربەی سینەماکانی لە سەرانسەری ئەمریکا و کەنەدا داخست، فیلمەکە لە ماوەی ھەفتەکانی دواتردا لە شوێنەکانی تردا بەردەوام بوو؛ لە کۆتایی ھەفتەی ٢٤ی خۆیدا ٢١٧ ھەزار و ٨٠٠ دۆلار و لە کۆتایی ھەفتەی ٢٥دا ١٨٦ ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری بەدەستھێنا.[٣١] فیلمەکە لە ٧ی تەممووزی ٢٠٢٠دا ٨٠٠ ملیۆن دۆلاری لە سەرانسەری جیھاندا تێپەڕاند، ئەمەش بەھۆی داھاتی شوێنەکانی تر لە ئەمریکا و دووبارەکردنەوەی سینەماکان لە وڵاتانی دیکە.[٣٢][٣٣]
لە ڕاتن تۆمەیتۆز فیلمەکە ٧١٪ی پەسەندکردنی ھەیە بە پشتبەستن بە ٢٤٦ پێداچوونەوە، بە تێکڕای ڕیزبەندی ٦٬١/١٠. کۆدەنگی ڕەخنەگرانی ماڵپەڕەکە دەڵێت: «وەک زۆرێک لە یارییە کلاسیکەکان، جومانجی: ئاستی دواتر پێکھاتە سەرەکییەکانی ئەو شتانەی لە فیلمەکەی پێشتر ھاتوون دەھێڵێتەوە لە ھەمان کاتدا بەشی تازەی پێویست زیاد دەکات بۆ ئەوەی شتەکان تەنھا لە دەوری یاریکردن بمێننەوە».[٣٤] لە وێبسایتی مێتاکریتیکدا، فیلمەکە تێکڕای نمرەی قورسایی ٥٨ لە کۆی ١٠٠ بە پشتبەستن بە ٣٧ ڕەخنەگر ھەیە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ «پێداچوونەوە تێکەڵەکان یان مامناوەند».[٣٥] ئەو بینەرانەی کە لەلایەن سینەماسکۆرەوە ڕاپرسییان لەسەر کراوە، تێکڕای نمرەی "A−"یان بە فیلمەکە داوە لەسەر پێوەرەکانی A+ بۆ F، لەکاتێکدا ئەوانەی لە پۆستتراکدان بە تێکڕا ٣٫٥ لە کۆی ٥ ئەستێرەیان پێداوە، لەگەڵ ٥٨٪ وتوویانە بە دڵنیایییەوە پێشنیاری باشی بۆ دەکەن.[٣٦] پیتەر دیبرۆج لە وێبسایتی ڤارایتی نووسیویەتی، «زۆربەی جار، فیلمە بەناوبانگەکان کاریگەرییەکان کەمتر دەبن لەگەڵ بەردەوامبوونی زنجیرەکە، بەڵام جومانجی: ئاستی داھاتوو چەند بیرۆکەیەکی خۆش دەھێنێتە ئاراوە بۆ ئەوەی شتەکان تازە بمێننەوە».[٣٧] دیبرۆج وەرگرتنی جۆنسۆن لەگەڵ دانی دیڤیتۆ بە «بێ مەبەست کۆمیدی» ناودەبات و بە سووکیی ڕەخنە لە ھەندێک نوکتەی ڕەنگاوڕەنگ دەگرێت، بەڵام لە کۆتاییدا دەڵێت «ڕەنگە چیرۆکگێڕانەکە لە بەشێکدا شلۆق بێت، بەڵام سۆز و خۆشەویستی بەکۆمەڵی کاستەکە زیاتر لەوەی قەرەبوو کردووەتەوە». پیتەر تراڤێرس لە ڕۆڵینگ ستۆن ئەرێنی بوو سەبارەت بە ڕیمیکسکردنی کارەکتەرەکان وەک ئەوەی «شایستەیی کۆمیدی سەرەکی»یان ھەبێت، تراڤێرسیش پێشوازی لە ناساندنی ئاوکوافینا کرد وەک کەسایەتییەکەی نوێی زنجیرەکە.[٣٨] پیتەر برادشۆ لە ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی نووسیویەتی: "ئەوەی حەزی بە جومانجی دەبەخشێت ئەوەیە کە جەختکردنەوە و لێدانی کۆمیدی ئەنیمەیشنێکی ھەیە، بەڵام تەکنیکی نمایشکردنی ئەکشنی ڕاستەوخۆی ھەیە - و گۆڕانکاری ناوبەناو لە ئاڤاتاری و یاریزانەکاندا ڕێگە بە ئەکتەرەکان دەدات کەمێک خۆیان نیشان بدەن." ئاستی داھاتووی جومانجی تا ڕادەیەک جێگەی ڕەزامەندییە".
لە خەڵاتی ھەڵبژاردەی منداڵان لە ساڵی ٢٠٢٠، جومانجی: ئاستی داھاتوو پاڵێوراوانی بۆ فیلمی دڵخواز و ئەکتەری فیلمی دڵخواز بۆ فیلمەکانی جۆنسۆن و ھارت وەرگرت کە جۆنسۆن بردنەوەی بەدەستھێنا.[٣٩] کاریگەرییە بینراوەکانی فیلمەکە لە دووەم مەراسیمدا خەڵاتی داھێنەری ئەکادیمیای ئاسیای بۆ باشترین ئێف ئێکسی بینراویان تایبەت لە زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکان یان فیلمی درێژ، و پاڵێوراوێک بۆ باشترین کاریگەرییە بینراوەکان یان ئەنیمەیشن لە دەیەمین خەڵاتی ئەی ئەی سی تی ئەی وەرگرت.[٤٠] لە خەڵاتی ترەیلەری زێڕین بۆ باشترین سەرکێشیی فانتازیا و باشترین ترەیلەری کۆمیدی/دراما بۆ فیلمێکی درێژ پاڵێوراو بوو.[٤١][٤٢] لە ٤٦ەمین خەڵاتی زوحەلدا پاڵێوراوی باشترین فیلمی خەیاڵی وەرگرت، بەڵام بە فیلمی «ڕۆژێک لە ڕۆژان لە ھۆڵیوود» دۆڕا کە فیلمێکی دیکەی کۆمپانیای کۆلومبیا پیکچەرز بوو.[٤٣][٤٤][٤٥]
دوەین جۆنسن لە چاوپێکەوتنێکدا ئاشکرای کردووە کە خراپەکار یۆرگنی دڕندەی نێو فیلمەکە لە ڕاستیدا کەسایەتییەکەی (ئەڤەتارێکی) ڕۆڵگێڕی نەناسراوە، و لە بەدواداچوونێکی ئەگەرییدا لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت.[٤٦] لە مانگی ئازاری ٢٠٢٠، جەیک کاسدان پێشھاتە سەرەتایییەکانی بۆ فیلمێکی بەدواداچوون پشتڕاستکردەوە.[٤٧] ھەروەھا کاسدان پلانەکانی بۆ پاراستنی کاستی سەرەکی دوو فیلمی پێشوو پشتڕاستکردەوە. مانگی دواتر سینەماکارەکە ڕای گەیاند کە چیرۆکی قیستی داھاتوو لە گەشەکردندایە.[٤٨][٤٩] دواتر باس لەوە کراوە کە فیلمی بەدواداچوون بەھۆی پەتای کۆڤید-١٩ەو دواکەوتووە.[٥٠] لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ بەرھەمھێنەر ھیرام گارسیا پشتڕاستی کردەوە کە یاریگایەک پەرەی پێدراوە و ئامادەیە پێشکەشی ستۆدیۆکە بکرێت دوای ئەوەی کاسدان کارەکانی تەواو دەکات لەسەر فیلمی داھاتووی ڕێد وەن (٢٠٢٤).[٥١] مانگی دواتر پلانەکانی دووپاتکردەوە بۆ پەرەپێدانی فیلمی جومانجی داھاتوو، کاتێک وێنەگرتنی لەسەر ڕێد وەن ڕاپس، ڕای گەیاند کە ئەم خشتە کاتییە لەگەڵ خشتەی سەرقاڵی بەرھەمھێنانی ئەکتەرەکاندا کاردەکات.[٥٢] لە مانگی ئازاری ٢٠٢٣ کێڤن ھارت ئاماژەی بەوەدا کە دەبێتە کۆتا فیلمی زنجیرەکە.[٥٣][٥٤]
فیلمەکە باس لە چیرۆکی دوو منداڵ دەکات بە ناوەکانی جودی و پیتەر شێپەرد کە لە ژێرزەمینەکەی ماڵە نوێیەکەیاندا یارییەکی تەختەیی نھێنی بە ناوی «جومانجی» دەدۆزنەوە. لەگەڵ دەستپێکردنی یاریکردن بە یارییەکە، تێدەگەن کە ھێزی ئەفسوناوی ھەیە کە مەترسییەکانی لە جیھانی ڕاستەقینەدا دەھێننە ژیانەوە. یارییەکە بوونەوەرە جۆراوجۆرەکانی دارستان و کارەساتی سروشتی و مەترسییەکانی دیکە ئازاد دەکات کە وێرانکاری بەسەر شارۆچکەکەدا دەگەیەنن. تاکە ڕێگە بۆ وەستاندنی ئاژاوەگێڕییەکان ئەوەیە کە یارییەکە تەواو بکەیت و بانگەوازی «جومانجی» بکەیت. لە ڕێگادا جودی و پیتەر ئالان پاریش دەچێتە پاڵ، کە پیاوێکە کە ٢٦ ساڵە لە یارییەکەدا گیری خواردووە دوای ئەوەی لە منداڵیدا یارییەکەی کردووە. پێکەوە بەناو دژایەتی و مەترسییەکانی جومانجیدا دەڕۆن، ڕووبەڕووی ئاژەڵە پەلەوەرەکان و ڕاوچییەک بە ناوی ڤان پێڵت و بەربەستەکانی دیکە دەبنەوە. لەگەڵ پێشکەوتنیان لە یارییەکەدا، ئاماژەکان ئاشکرا دەکەن کە چۆن لە کۆتاییدا سەرکەوتن بەدەستبھێنن و لەو ئاژاوە ڕزگاریان بێت کە ئازاد بووە.
چیرۆکی فیلمەکە سەبارەت بە دوو برای سەربەقڕەیە، دانی و واڵتەر بەدوینگ (بە ڕیز، بۆبۆ و ھەچرسن ڕۆڵیان دەگێڕن) کە کایەیەکی تەختەییی نھێناوی لە ژێرزەمینەکەدا دەدۆزنەوە کە خانووەکەیان بۆ بۆشاییی دەرەکی دەگوازێتەوە. لەگەڵ خوشکە گەورەکەیان لیزا (ستیوارت) و ئەستێرەگەڕێک (شێپەرد)، ھەوڵ دەدەن لە کایەکە ڕزگاریان بێت تا بتوانن بگەڕێنەوە نیشتمان
چیرۆکی فیلمەکە دەڵێت: ساڵی ١٩٩٦ برانتفۆردی نیو ھەمپشیر، ئەلێکس ڤریکەی ھەرزەکار لەلایەن باوکییەوە یارییەکی بۆرد بەناوی «جومانجی» وەردەگرێت، کە لە کەناری دەریادا بەخراپی نێژرابوو، لە کاتی ڕاکردن (کە دواجار لە فیلمی ١٩٩٥ بینرا). چوار خوێندکاری ئامادەیی برانتفۆرد مارتا کاپلی یاخی، بیتانی والکەر تەنک، سپێنسەر گیلپینی ناڕێک و وەرزشکار ئەنتۆنی جۆنسن، دەنێردرێن بۆ پاککردنەوەی ژێرزەمینەکەی قوتابخانەکە. ئەنتۆنی سیستمی یارییە ڤیدیۆیییە فڕێدراوەکانی ئەلێکس دەدۆزرێتەوە، کە خۆی و سپێنسەر بڕیاری یاریکردن دەدەن، و ھانی کچەکان دەدەن بچنە پاڵیان. لە دەستپێکی یارییەکەدا ھەر چواریان بە شێوەیەکی سەیر دەکەونە ناو یارییەکی ڤیدیۆی، کە ھەر یەکەیەکیان کەسایەتییەکیان بۆ ھەڵبژێردراوە. لەسەر قۆڵی خۆیان سێ خەتی ڕەش دەبینن، سپێنسەر دەڵێت کە ئەگەر ھەر سێ خەتەکەمان لەدەستدا، ئەوکات لە ژیانی ڕاستەقینە دەمرین. گرووپەکە فێردەبن کە ئامانجی ئەوان کۆتایی ھێنان بەنەفرەتکردنە لەسەر جومانجی، کە پرۆفیسۆری شوێنەوارناسە گەندەڵەکە پرۆفیسۆر «ڕوسێل ڤان پێڵت» خشڵێکی سیحراوی بەناوی (چاوی جاگوار) لەمەزارگەکە دزی و کۆنترۆڵی ھەموو ئاژەڵەکانی دارستانەکەی بەدەستھێنا. یەکێک ئەم شتانەیان بۆ بای دەکات، و ڕێنمایی گرووپەکە دەکات بۆ ئەوەی خشڵە سەحراوییەکە بگەڕێنەوە بۆ پەیکەرێک لە مەزارگەکە و بانگی جومانجی بکەن، تا نەفرەتەکە بەرز کەنەوە و پێش لێخوڕین یارییەکە بەجێ بێڵن. ھەر یەکە لە کەسایەتییەکان خاڵی لاوازی و توانایەکەی جیاوازیان ھەیە، پێش دەسپێکردنی یارییەکە بۆیان دەنووسرێت.
We hear from solid finance sources that Jumanji: The Next Level cost around $132M net.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی)