Dragged Across Concrete | |
---|---|
پەڕگە:Dragged Across Concrete poster.jpg پۆستەری فیلمەکە | |
دەرھێنەر | ئێس. کرەیگ زالەر |
بەرھەمھێنەر |
|
نووسەر | ئێس. کڕەیگ زالەر |
ئەکتەران | |
مۆسیقا | جێف ھێریۆت ئێس. کرەیگ زالەر |
وێنەگری سینەمایی | بێنجی باکشی |
مۆنتاژ | گرێگ ئۆریا |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر |
|
بڵاوکردنەوە | سەمیت ئینتەرتەینمنت |
دەرچوون |
|
ماوەی فیلم | ١٥٩ خولەک[١] |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | $١٥ میلیۆن دۆلار[٢] |
داھات | $305,669[٣][٤] |
ڕاکێشراو بەسەر کۆنکریتدا (بە ئینگلیزی: Dragged Across Concrete) فیلمێکی تاوانکاری و نیۆ-نواری ئەمریکییە لە نووسین و دەرھێنانی ئێس.کڕەگ زالەر. فیلمەکە خاوەن کاستێکی پڕ ئەستێرەیە کە پێکھاتووە لە مێڵ گیبسن، ڤینس ڤاون، تۆڕی کیتڵس، مایکڵ جەی وایت، جێنیفەر کاڕپێنتەر، لۆری ھۆڵدن، فرێد مێلامید، ئودۆ کیێر، تۆماس کرێشمان و دۆن جۆنسن. فیلمەکە لە ٧٥ەمین فیستیڤاڵی فیلمی کان پەخشکرا لە ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨، و دواتر لە شانۆکان پەخشکرا لە ٢٢ی ئایاری ٢٠١٩.[٥]
دوای ئەوەی دوو پۆلیس لەکاتی ئەرکەکەیاندا توندوتیژیەکی زیاد لە پێویست دژی تاوانباران بەکاردەھێنن، لە کارەکەیان ڕادەگیرێن بۆ ماوەی شەش ھەفتە. لەم نێوەندا پیلانی بەدەستھێنانی پارە دەدەن کاتێک بۆیان دەردەکەوێ کەوا دزیەک لە بانکێکی نێو شار دەکرێت و ھەوڵی دزینی پارە دزراوەکە دەدەن تاکو بژێوی خێزانەکانیان دابین بکەن.
مێڵ گیبسن لەڕۆڵی برێت ڕیجمن
ڤینس ڤاون لەڕۆڵی ئانتنی لوزێراتی
تۆڕی کیتڵی لەڕۆڵی ھێنری جۆنس
مایکڵ جەی وایت لەڕۆڵی بیسکیت
جێنیفەر کارپێنتەر لەڕۆڵی کێڵی سەمەرز
لۆری ھۆڵدن لەڕۆڵی مێلاینی ڕیجمن
فرێد میلامید لەڕۆڵی بەڕێز ئێدمینگتن
یودۆ کیێر لەڕۆڵی فرێدریک
تاتیاوانا جۆنس لەڕۆڵی دێنیس
جەستن وارینگتن لەڕۆڵی شێریل
جۆردین ئاشلی ئۆڵسن لەڕۆڵی سارا ڕیجمن
تۆماس کرێشمن لەڕۆڵی لۆرێنز ڤۆگڵمن
دۆن جۆنسن لەڕۆڵی عەریف کالڤێرت
لە وێبسایتی تەماتە ڕزیوەکاندا، ڕاکێشراو لەسەر کۆنکریتدا نمرەی ٧٥٪ی وەرگرتووە لەکۆی ١٣٤ پێداچوونەوەدا، و کورتەی ڕای ڕەخنەگرانی وێبسایتەکە نووسیویەتی «فیلمەکە ھاوشێوەی سەردێرەکەی دڕندانەیە، و خاوەن کاستێکی گونجاوە کەوا فیلمەکەیان بردۆتە ئاستێکی تر».[٦] وێبسایتی مێتاکریتیک، نمرەی ٦٠ لە ١٠٠ی بە فیلمەکە داوە بە کۆی دەنگی ٢٨ ڕەخنەگر و فیلمەکەی بە "خاوەن نمرەی تێکەڵ" لە قەڵەم داوە.[٧]