لەدایکبوون | 1952 شاری مانچانۆ لە ئیتاڵی |
---|---|
نیشتەجێی | ئیتاڵی |
نەتەوە | ئیتاڵی |
پیشە | ئەکتەر، دەرهێنەر |
چالاکبوون | 1972 بە دواوە |
خەڵاتەکان | ئاکادمی ئاوارد |
ڕۆبێرتۆ ڕێمیگۆ بێنیگنی، ئەکتەر و دەرھێنەری سینەما، شانۆ و تیڤی و نووسەر و کۆمێدیەن بەرندەی خەڵاتی ئاکادمی ئاورد، لەدایک بووی ١٩٥٢ی زایینی ئیتاڵیە.
بێنیگنی لەدایک بووی شاری مانچانۆی ئیتاڵیە. دایکی پشکێنەری پارچەفرۆشی و باوکی خشتبڕ و کشتیار بوو. یەکەمین ئەزموونی وەک ئەکتەری شانۆ لە ساڵی ١٩٧٢دا ڕووی دا. دوای ئەوە کۆچی کرد بۆ شاری فلۆڕەنس و لەوێ لە چەن نمایشتی دی دەور ئەبینێ. لە ساڵی ١٩٧٥دا بێنیگنی یەکەمین ئازموونی خۆی بە بەڕێوە بردنی شانۆیەک بە ناوی Cioni Mario di Gaspare fu Giulia لە نووسینی جۆزێپە بێرتۆلووچی، بینی.
لە ساڵانی ٧٠دا لە ئیتاڵی بە کایە لە زنجیرەیەک لە تلویزیۆنی ئیتاڵی RAI٢ بە ناوی Onda Libera ناوبانگی بۆخۆی درووستکرد. لە ساڵی ١٩٧٧دا یەکەمین فیلمی بە ناوی Berlinguer ti voglio bene کایە کرد ھەر دیسان لە جۆزێپە بێرتۆلووچی.
دواتر لە درێژەی خۆپیشاندانیکی سیاسی حیزبی کۆمۆنیستی ئیتاڵی،بە شێوازێکی جیددی وەک پشتیوان، دەستی لە دەست ڕابەری نەتەوەیی ئێنریکۆ بێرلینگێر(Enrico Berlinguer) بوو. ئەو ڕووداوە نەختێک دوور لە باوەڕ بوو لەبەر ئەوەی کە تا ئەو کاتە کەسایەتیە سیاسیەکانی ئیتاڵی خۆیان بە وشک و سارد پیشاندابوو. ئەوە وەک خاڵیشکانن وا بوو و دوای ئەوە کەسایەتیە سیاسیەکان ڕەوشتیان گۆڕی و کەمتر بایەخیان دا بە شێوازە وشکەکەی ڕابردوو. لە ساڵانی ٨٠دا ڕەخنەیان ڵێ گرت بۆ بە ناو بردنی پاپ جان پۆلی دووھەم بە ناوێکی سووک لە پرۆگرامێکی تیڤیدا.
بێنیگنی لە ساڵی ١٩٨٣ یەکەم فیلمی خۆی درووست کرد بەناوی ئازارم دەدەی(Tu mi turbi | You upset me) لەو سەردەمەدا بوو کە دەگەڵ ئەکتەرێکی ژن بە ناوی نیکۆلێتا براشی(Nicoletta Braschi) یەکیان ناسی؛ ئەو ژنە دواتر بووە ھاوسەری و ھەروەھا دەوری سەرەکی فیلمەکان لە دەرھێنانی بێنیگنی بە دەستی ئەو بوو.
لە ١٩٨٤دا لە فیلمی (Non ci resta che piangere | Nothing left to do but cry) دەوری بینی دەگەڵ ئەکتەری کۆمێدیەنی ناسراو لە ناو جەماور، مازیمۆ ترۆزی (Massimo Troisi). لە چیرۆکی ئەو فیلمەدا پاڵەوانەکان لە ناکاو دەگەڕێنەوە بۆ سەدەی پازدەی زایینی ، ساڵانی ١٤٩٢. دەست ئەکەن بە گەڕان لە دووی کۆلۆمبۆس(Columbus) لە بەر ئەوی بەرگری بکەن لە دۆزینەوی قاررەی ئەمەریکا(لەبەر ھۆیێکی تایبەتی خۆیان)، بەڵام سەرکەوتوو نابن.
لە ساڵی ١٩٨٦ەوە بێنیگنی دەستی کرد بە کایە کردن لە فیلمەکانی دەرھێنەرێکی ئەمریکی بە ناوی جیم جارمووش (Jim Jarmusch). لە ساڵی ٨٦دا لە فیلمی پەسەند نەکراوی یاسا (Down By Law|Daunbailò) دەوری بابی بینی کە کابرایەکی بێگۆناە بوو کە لە وڵاتی غۆربەت بە کۆشتنی بنیامێک تاوانبار ئەبێ، بەڵام بە ھۆی ھەستی گەشبینی و ھیواداریەکەیەوە ڕزگاری دەبێ لەو گرفتە و دواتر تووشی خۆشەویستی دەکات. لە شەو لەسەر زەویدا (Night on Earth) لە ساڵی ١٩٩١دا دەوری شۆفیڕێکی تاکسی لە شاری ڕۆمای بینی کە لەبەر مسافیرەکەی کە پیاوێکی ئایینی دەبێ و لای ئەو ددان دەنێ بە ھەڵە سێکسیەکانی و تووشی جڵتەی دڵ ئەبێ. دواتر لە ساڵی ٢٠٠٣دا لە یەکەمین ئازموونی ئەو دەرھێنەرە بۆ درووست کردنی فیلمی کۆرت ، لە فیلمی قاوە و سیگار (Coffee and Cigarettes) کایە دەکات.
لە ١٩٩٣دا لە فیلمی کوڕی پڵینگی پەمەیی (Son of the Pink Panther) کایەی کرد. ھەڵبەت لە ئەمریکادا زۆر پێشوازی نەکرا لەو فیلمە، بەڵام لە ئیتاڵی، وڵاتی بێنیگنی فرۆشتنی چاکی بوو.
لەوانەیە بێنیگنی لە دەرەوەی وڵاتەکەی، ئیتاڵی، بە درووستکردنی کۆمێدی-تراژێدیای ژیان جوانە (Life Is Beautiful | La vita è bella) لە ساڵی ١٩٩٧دا ناسراو بێت. فیلمەکە دەبارەی پیاوێکی ئیتاڵی جووە کە تێئەکۆشێ چاودێری کوڕە بچکۆلەکەی ببێت لە ماوەی بەندکرانیان لە بەندیخانەیەکی نازیەکان ، بە وتنی ئەوە کە ھۆلۆکاست یاریێکی زۆر بە زیرەکی ئامادەکراوە، کە بۆ بردنەوەی یاریەکە دەبێ بە وردی بە پێی یاساکان ھەڵسوکەوت بکات. باوکی بێنیگنی لە ڕاستیدا بۆ ماوەی ٢ ساڵ بۆ یەکێک لەو بەندیخانانە بڕاوە و دەتوانین بڵەین فیلمی ژیان خۆشە بەشێکی لەسەر ئەزموونەکانی باوکی درووستکراوە. لە ١٩٩٨دا ئەو فیلمە لە ٧بەشی جیاوازدا پاڵێوراو کرا بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکانی ئاکادمی ئاوارد و بێنیگنی بۆخۆی بووە بەرندەی خەڵاتی باشترین ئەکتەر. ھەروەھا فیلمەکە بووە بەرندەی خەڵاتی باشترین فیلمی زمانی بیانی.
ئەگەرچی لە کاتی بەرھەمھێنانی فیلمەکە گرووپێکی جوو تایبەت تەرخان کرابوون کە لە فیلمەکەدا شتێکی ناشیرین سەبارەت بو جووەکانی تێدا نەبێ کە ببێتە ھۆی ناخۆشی، بەڵام فیلمەکە لە لایەن ژمارەیەکی کەم ڕەخنەگران تاوانبار کرا کە ھۆلۆکاستی بێ ڕەنج و ئازار نیشان داوە و ھێندێ تر پێیان وابوو "پێکەنین بە ھەموو شت" دەبارەی ھۆلۆکاست زۆر گۆنجاو نیە.
بێنیگنی بە کەسایەتیەکی زۆر شۆخ و جەفەنگ ناسراوە لە دونیادا و ھەر واشە. کاتی بردنەوەی خەڵاتی ئۆسکاری باشترین فیلمی زمانی بیانی بە سەر کۆرسیەکاندا تێپەڕی ؛ کاتێ خەڵاتی ئۆسکاری باشترین ئەکتەری وەر دەگرت لە نێو قسەکانیا وتی : " پێموایە ھەڵەیەک ڕووی داوە، من تێکۆشام تا ئەتوانم بە ئینگلیزی قسە بکەم " !
لە ساڵی ٢٠٠٢دا فیلمی پینۆکیۆ (Pinocchio) وەک دەرھێنەر ئامادە کرد. یەکێک بوو لە پڕخەرجترین فیلمەکان لە سینەمای ئیتاڵیدا، بەڵام لە ئەمریکادا زۆر سەرکەوتوو نەبوو.
دوایین فیلمی بێنیگنی (تا ئێستا) فیلمی پڵینگ و بەفر (The Tiger and the Snow|La tigre e la neve) بووە کە لە ساڵی ٢٠٠٥دا درووستکرا. چیرۆکی خۆشەویستیەک لە درێژەی شەڕی عێراقدا.
لە ئۆکتۆبری ساڵی ٢٠٠٥، لە پڕبینەرترین پرۆگرامێکی ھەواڵدەری تیڤی ناودەوڵەتی ئیتاڵیدا ، نمایشتێکی ڕووتی دا؛ کراسەکەی داکەند و ھاویشتیە سەر شان پێشکەشکەری پرۆگرامەکە. پێش ئەوە کاتی دەستپێکردنی پرۆگرامەکە لە پشت سەری پێشکەشکەرەکە وەستا بوو و بە دەنگ بەرز دەیوت : "بێرلۆسکۆنی دەستی لە کار کێشاوەتەوە". بێنیگنی ڕەخنەگرێکی توند وتیژە سەبارەت بە زلھیز و دەوڵەمەندی گەورە و خاوەن دەستگا میدیاکانی ئیتاڵی و ھەروەھا سەرۆک وەزیرانی پێشوو و ئێستا، سیلڤیۆ بێرلۆسکۆنی (Silvio Berlusconi). ڕۆژی پێش ئەوە بێنیگنی سەردەستەیی گوڕەپانێکی لە خەڵک کرد زیاتر لە ھەزاران کەس لە ڕێپێوانێک لە شاری ڕۆما دژ بە بڕیارەکەی پارلیمەنتاران بۆ پچرانی بوودجەی کارە ھونەریەکان.
لە ٢٠٠٧دا لە لایەن زانکۆی زانستەکانی کاتۆلیکی بلژیکەوە (Belgium) پلەی دووکتەری شانازی پێ خەڵات درا. ھەروا لە لایەن زانکۆی ماڵت (Malta) ئەو خەڵاتەی وەرگرتووە.
بێنیگنی بەدەیان جار ھان دراوە بۆ بردنی نمایشتەکەی لە دانتە (Dante) بۆ بڕادوەی نیۆیۆرک بەڵام تا ئێستا ئەو پێشنیارانەی ڕەتکردووتەوە.
بێنیگنی وەک کەسێک کە لە وتنی شێعری دەستبەجێ توانای ھەیە ناسراوە (شێوازێکی شێعر وتن و بھێ ئامادە کردن و بێ تێفرین ئەوی دێتە زەین بیھێنێتە سەر زاری، ئەو شێوازە لە ناوچەی تووسکانی ئیتاڵی لایەنگری زۆری ھەیە). ھەر وەھا بۆ لەبەر خوێندنەوەی کۆمێدی خوایی (Divina Commedia) لە نووسینی دانتە (Dante) و ھەروەھا شیکردنەوەی بە فراوانی ڕێزی لێ گیراوە. بە وتارەکانی سەبارەت بە کۆمێدی خوایی لای ٤٥ لە ١٠٠ی بنەماڵە ئیتاڵیەکان بە باشی ناسراوە.
لە درێژەی ساڵەکانی ٢٠٠٦ و ٢٠٠٧ بێنیگنی بە دەیان سەفەری بوو بۆ جێگا جێگای ئیتاڵی و پێش کەش کردنی شەو و نمایشتێ با ناوی ھەموو شت سەبارەت بە دانتە (Everything About Dante| TuttoDante) ئەزموونێکی سەرکەوتوو بوو بۆی. ئەو پرۆگرامە نمایشتێکی تاکە کەسی بوو کە تێیدا بۆ بێنیگنی بۆ ماوەی ١تا ١.٥ کاتژمێر سەبارەت بە کۆمێدی خودایی دانتە ئەلیگیری قسەی دەکرد. پرۆگرامەکە بە باس کردنی ڕووداوەکانی ڕۆژ دەستی پێدەکرد دەگەڵ ڕەخنە لە دەسەڵاتداران و دوای ئەوە سەفەرە شێعرکراوەیەک لە کۆمێدی خودایی.
ھەموو شت سەبارەت بە دانتە ئێستا پلانی دانراوە بۆ بردن بۆ دونیا ، گەڕان لە ئەمریکا ، ئەوڕووپا و ئەمریکای باشور.
ساڵ | فیلم | خاڵەکان |
---|---|---|
١٩٨٣ | You Upset Me (Tu mi turbi) | also starred |
١٩٨٤ | Nothing Left To Do But Cry (Non ci resta che piangere) | also starred |
١٩٨٨ | The Little Devil (Il piccolo diavolo) | also starred |
١٩٩١ | Johnny Stecchino | also starred |
١٩٩٤ | The Monster (Il mostro) | also starred |
١٩٩٧ | Life Is Beautiful (La vita è bella) | also starred |
٢٠٠٢ | Pinocchio | also starred |
٢٠٠٥ | The Tiger and the Snow (La tigre e la neve) | also starred |
ساڵ | فیلم | دەور | خاڵەکان |
---|---|---|---|
١٩٧٦ | Onda Libera | Mario Cioni | TV show |
١٩٧٧ | Berlinguer Ti Voglio Bene | Mario Cioni | |
١٩٧٩ | I giorni cantati | ||
Clair de Femme | Barman | ||
Chiedo asilo | Roberti | ||
La luna | Upholsterer | ||
Letti selvaggi | The Principal | ||
١٩٨٠ | Il Pap'occhio | Benigni | |
١٩٨١ | Il Minestrone | Il maestro | |
Anche i ladri hanno un santo | |||
١٩٨٣ | F.F.S.S. cioè che mi hai portato a fare sopra Posillipo se non mi vuoi più bene? | Lo sceicco Beige | |
Effetti personali | |||
Tu mi Turbi | Benigno | ||
Tutto Benigni | Himself | ||
١٩٨٤ | Non ci resta che piangere | Saverio | |
Cinématon | Himself | ||
١٩٨٦ | Down by law | Roberto | Nominated - Independent Spirit Award for Best Male Lead |
١٩٨٨ | The Little Devil | Giuditta | |
١٩٩٠ | La voce della luna | Ivo Salvini | |
١٩٩١ | Night on Earth | Driver (Rome) | |
Johnny Stecchino | Dante، Johnny Stecchino | ||
١٩٩٣ | Son of the Pink Panther | Gendarme Jacques Gambrelli AKA Jacques Clouseau Jr | |
١٩٩٤ | The Monster | Loris | |
١٩٩٧ | Life Is Beautiful | Guido Orefice | Academy Award for Best Actor BAFTA Award for Best Actor Screen Actors Guild Award for Outstanding Performance by a Male Actor in a Leading Role NBR Award - Special Achievment in Filmmaking |
١٩٩٩ | Asterix and Obelix vs Caesar | Lucius Detritus (Tullius Destructivus/Catastrofus) | |
٢٠٠٢ | Roberto Benigni - Chaos With Method | ||
Pinocchio | Pinocchio | ||
٢٠٠٣ | Coffee and Cigarettes | Roberto | segment "Strange to Meet You" |
٢٠٠٥ | The Tiger and the Snow | Attilio de Giovanni |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕۆبێرتۆ بێنیگنی تێدایە. |